كۆرۆنا كاریگەری لاوەكی لەسەر مێشك هەیە

  2021-04-07 18:27      145 جار بینراوە        کۆمێنت

یەك لەسەر سێی ئەو كەسانەی لە پەتای كۆرۆنا چاكبونەتەوە، دوای (6) مانگ لە چارەسەر‌بونیان تووشی كێشەی مێشك یان دەرونی بوون، توێژینەوەكە ئاشكرای كردووە، كە مەترسی كۆرۆنا لەسەر تەندروستی مێشك دەمێنێتەوە و بۆماوەیەك‌ بەجێدەمێنێت. 
توێژینەوەكە كاری لەسەر (230) هەزار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووە، توێژەران ئەوەیان بەدیكردووە، 34% چارەسەركراوان، دوای (6) مانگ تووشی حاڵەتی نەخۆشی دەماری مێشك یان كێشەی دەرونی بوون، توێژنەوەكە لە گۆڤاری، لانێست بۆ پزیشكی دەرونی  بڵاوكراوەتەوەو سەرپەرشتیارانی ئاماژەیان بەوە كرد، كە چارەسەركراوانی كۆرۆنا، زیاتر حاڵەتەكانی نەخۆشیی مێشكیان لێ بەدیكراوە، بەراورد بە هەوكردنی كۆئەندامی هەناسەدان . 
وتیشی، پێویستە گرنگی تایبەت بە سیستەمی چاودێری تەندروستی بدرێت، بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو حاڵەتانەی كە پێشبینی دەكرێت لە داهاتوویەكی نزیكدا مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، دوای ساڵێك تێپەڕبوون بەسەر پەتای كۆرۆنا. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو