وەزارەتی تەندروستی: پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی كردووە

  2021-04-07 19:24      99 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی هەرێم  رایگەیاند، پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی كردووە و رەنگە لە ماوەكانی داهاتوودا لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا كۆببێتەوە و بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. 
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆی لە ٨ی شەو تاوەكو ٦ی بەیانی كردووە، پیشنیازەكە خراوەتە بەردەم لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا و دوای ئەوەی ئەوان رەزامەندیان دەربڕی ئینجا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام تا ئێستا وادەی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕبوونەوەی كۆرۆنا دیارینەكراوە.  

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو