ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی لە سنووری پارێزگای هەولێر كۆبوونەوە
2021-04-07 19:55     144 جار بینراوە      کۆمێنت
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و بەئامادەبوونی بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆبوونەوەی ئەندامانی سەركردایەتی سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧/٤/٢٠٢١ لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری بەسەرپەرشتی دەرباز كۆسرەت رەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و بەئامادەبوونی بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆبوونەوەی ئەندامانی سەركردایەتی سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان و ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عیراق.
دەرباز كۆسرەت ڕەسول لەكۆبوونەوەكە ڕایگەیاند، كەهەولێر بایەخێكی تایبەتی هەیە، بۆ ئەمجارە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە گڕوتینێكی جیاوازەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنەكان و كێبڕكێی بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی ئامادە دەكات.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرجەم هەڤاڵانی بەشداربووی كۆبوونەوەكە راو سەرنجی وردی خۆیان خستەڕوو، هەروەها چۆنیەتی جیاوازی بازنەكانی هەڵبژاردن و مامەڵەكردن لەگەڵیان خستەروو. ِ
بابەتی زیاتر