وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێكی دەركرد

  2021-04-07 23:20      115 جار بینراوە        کۆمێنت

قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین لەكاتژمێر 08:00ی شەو تا 06:00ی بەیانی جێبەجێدەكرێت و بڕیارەكەش لە 8-12ی نیسان كاری پێدەكرێت. 
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەدواین بڕیاریدا رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاتژمێر 08:00ی شەو تاوەكو 06:00ی بەیانی جێبەجێ دەكرێت. 
ئەوەش هاتووە، بڕیارەكە هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی ئاژانس و رێكخراوەكانی UN رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، هاوپەیمانان، دیپلۆماتكاران، ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان، تیمە تەندروستییەكان، كۆمپانیاكانی نەوت، كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان، ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس، رۆژنامەوانان و ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان ناگرێتەوە و دەرمانخانەكانیش بە كراوەیی دەمێننەوە، بڕیارەكە لە 08-04-2021 تاوەكو 12-04-2021 كاری پێدەكرێت. 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو