بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكاتەوە
2021-04-08 10:48     327 جار بینراوە      کۆمێنت
بەفەرمانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ، لە كەلار و ناحیەی ڕزگاری زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی ئەنفال دابەش دەكرێت.
بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاردراوە بە تەرخانكردنی 5 هەزار و 69 پارچە زەوی نیشتەجێبوون لەسنوری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، بڕیارە ئەمڕۆ لەرێوڕەسمێكدا، لەهۆڵی هونەر لە كەلار ژمارەیەك زەوی بدرێتە 958 هاوڵاتی لە زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی ئەنفال.
هاوكات هەر بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی ژمارەی تاپۆ دەدرێتە 427 سودمەندبووی سنوری ناحیەی ڕزگاریی لە زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی ئەنفال كە پێشتر بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی ژمارەی كاتی زەوییان پێدراوە.
بابەتی زیاتر