كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می حزبه سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
2021-04-08 16:08     122 جار بینراوە      کۆمێنت
لایه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌كه
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی نیسان، بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، لەشاری ھەولێر کۆبوونەوەی باڵای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و ھێز‌و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، رەشنووسی دەستوور و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق گرنگترین تەوەری گفتوگۆ بوون.
لەو کۆبوونەوەیەدا جگه له بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هه‌ریه‌ك له فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان، محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، کاوە مەحموود، سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان، ئایدن مەعروف لە پێکهاتەی تورکمان و ئانۆ جەوھەر لە پێکهاتەی کریستیانەکان بەشدار بوون.
پاش زیاتر لە ساڵێک، ئەمە یەکەمین جارە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان پێکەوە ئەنجام بدرێت، ساڵی رابردوو لە 04-03-2020، کۆبوونەوەی هاوشێوەی حیزبەکان بەڕێوەچوو.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی نوێی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێم و عیراق‌و ناوچه‌كه له ئارادایه.
بابەتی زیاتر