ته‌ندروستی‌ جیهانی‌: ملیۆنان ژه‌مه‌ ڤاكسینی‌ دژه‌ كۆرۆنا ده‌گاته‌ عیراق

  2021-04-08 16:20      127 جار بینراوە        کۆمێنت
ئاستی‌ تووشبوون‌و مردن به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ ترۆپك

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی‌ نیسان، رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهان رایگه‌یاند،‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا، ملیۆنان ژه‌مه‌ ڤاكسینی‌ دژه‌ كۆرۆنا ده‌گاته‌ عیراق. 
ئه‌حمه‌د زۆیتن نوێنه‌ری‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ عیراق، رایگه‌یاند: له‌ عیراق ژماره‌ی‌ تووشبوون به‌ كۆرۆنا زۆر زیاد ده‌كات، ده‌كرێت له‌ڕێی‌ پابه‌ندبوون به‌ رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان‌و وه‌رگرتنی‌ ڤاكسینه‌وه‌ ژماره‌ی‌ تووشبوون كه‌م بكرێته‌وه‌. 
نوێنه‌ری‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ وتی‌: تائێستا 386 هه‌زار ژه‌مه‌ ڤاكسین به‌دوو وه‌جبه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ عیراق‌و له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتووشدا ملیۆنان ژه‌مه‌ ڤاكسینی‌ تر ده‌گاته‌ عیراق.
ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئاستی‌ تووشبوون‌و مردن به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ ترۆپك.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ مه‌علومه‌
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو