نزیكه‌ی‌ هه‌شت هه‌زار كه‌سی‌ تر له‌ عیراق تووشی‌ كۆرۆنا بوون

  2021-04-08 16:47      71 جار بینراوە        کۆمێنت
34 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ عیراق ژماره‌ی‌ تووشبوون‌و مردن به‌ كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵكشان‌و له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 34 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌‌ 8 ی‌ نیسان، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 7817 تووشبووی کۆڕۆنا و 34 گیان لەدەستدان بەهۆی پەتاکەوە تۆمارکراوە.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 4883 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌ كۆرۆناوه‌ له‌ عیراق تووشی‌ په‌تاكه‌ بوون گه‌یشته‌ 903439 كه‌س.

سه‌رچاوه‌: وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌ی‌ عیراق
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو