پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیركرد كە لەژێر هەڕەشەی چەكدا دزی لەماڵێك كردبوو
2021-04-08 19:01     127 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەو هاوڵاتییەی لە سلێمانی هێرشی كردە سەر ماڵێك و بڕی ٦٥ هەزار پاوەند و ٣٥ ملیۆن دیناری عیراقی و بڕێك زێڕی دزی، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە و دەست بەسەر بڕی پارەكە و چەكەكەیدا گیراوە.
عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە كەسێك لە سلێمانی هێرشی كردە سەر ماڵێك و بڕی ٦٥ هەزار پاوەندو ٣٥ ملیۆن دیناری عیراقی و بڕێك زێڕی دزی، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە و دەست بەسەر بڕی پارەكەو چەكەكەیدا گیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، پارە و زێڕەكە بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێندرێتەوە.
بابەتی زیاتر