كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان: هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ماوەی دیاریكراوی خۆی ئەنجام دەدرێت

  2021-04-08 20:40      52 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە عیراق رایگەیاند، تا ئێستا ١٣ ملیۆن كارتی بایۆمەتری دەنگدان لە هەموو ئۆفیسەكانی پارێزگاكان دابەشكراوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ماوەی دیاریكراوی خۆی لە ١٠ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢١ ئەنجام دەدرێت و لە ڕووی یاساییەوە ناكرێت گۆڕانكاری بەسەر وادەی هەڵبژاردندا بێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە. 
وتیشی، تا ئێستا ١٣ ملیۆن كارتی بایۆمەتری دەنگدانی لە هەموو ئۆفیسەكانی پارێزگاكان دابەشكردووەو ١٧ی ئەم مانگە،  دوا وادەیە بۆ تۆماركردنی ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردن .
  

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو