لە ئێران ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا دوو ملیۆن كەسی تێپەڕاند

  2021-04-08 21:42      65 جار بینراوە        کۆمێنت

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران  دوو ملیۆن كەسی تێپەڕاند، هاوڵاتیانیش داوا لە حكومەت دەكەن ڤاكسین لە وڵاتان بكڕێت. 
وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاویكردەوە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٢٢ هەزارو ٥٨٦ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كە ئەوەش بەرزترین ئاماری كۆرۆنایە،  لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە لە ئێران، هاوكات ١٨٥ تووشبووش گیانیان لە دەستداو ژمارەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەكە بۆ ٦٣ هەزار و ٨٨٤ كەس بەرزبووەوە.
بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئامارەكانی كۆرۆنا لە ئێران، نیگەرانی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەی لێكەوتووەتەوە، بەشێكیان داوا لە حكومەت دەكەن بە زووترین كات ڤاكسین بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو