فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر: قەدەغەی هاتووچۆ گەشتیارانی فڕۆكەخانەی هەولێر ناگرێتەوە

  2021-04-08 22:51      100 جار بینراوە        کۆمێنت

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایدەگەیێنێت، گەشتەكانی فڕۆكەخانە بەردەوامن و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ ئەو گەشتیارانە ناگرێتەوە كە بەنیازن گەشت بكەن یان دەگەڕێنەوە.
فڕۆكەخانەی هەولێر داوای لە گەشتیاران كردووە، لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا لە فڕۆكەخانە ئامادە بن، لەبەر ئەوەی دوای دەستپێكردنی قەدەغەی هاتووچۆ، بە هەبوونی تیكتی گەشتكردن، گەشتیار رێگەپێدراو دەبێت بۆ هاتووچۆكردن بۆ فڕۆكەخانە. 
سەعات  08:00ـی ئەمشەو 8-4-2021، قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان چووە بواری جێبەجێكردنەوە كە بڕیارە تاوەكو رۆژی 12-4 بەشێوەی نیمچەیی بەردەوام بێت. 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو