زەینەدین زیدان: ئێمە بیر لە شكست ناكەینەوە

  2021-04-10 12:36      152 جار بینراوە        کۆمێنت

زەینەدین  زیدانی‌ فەڕەنسی‌ و ڕاهێنەری‌ یانەی‌ ڕیاڵ مەدرید  رایدەگەیەنێت، یارییەكی‌ قورس چاوەڕێمان دەكات، بەڵام پشوومان وەرگرتووە و ئامادەین بۆ یارییەكە.
زەینەدین زیدان لەكۆنگرەیەكی‌ ڕۆژنامەوانی‌ پێش یاری یانەكەی‌ بەرانبەر یانەی‌ بەرشەلۆنە رایگەیاند، ئامادەین بۆ یاری‌ كلاسیكۆ بەهەمان ڕێگای‌ یارییەكانی‌ ڕابردوو، دەزانین كە یارییەكی‌ قورس چاوەڕێمان دەكات ، بەڵام پشوومان وەرگرتووە و ئامادەین بۆ یارییەكە.
هاوكات، زیدان لە وەڵامی‌ ئەوەی‌ كە هەركەس كلاسیكۆ بباتەوە پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی‌ نازناوی‌ لالیگا وتی، ئەتلەتیكۆ مەدرید لە ئێستادا لەهەردوو یانەكەی‌ تر نزیكترە و كلاسیكۆ پاڵەوان دیاری‌ ناكات.
هەروەها لە وەڵامی‌ پرسیاری‌ ئەگەر شكست بهێنن لە كلاسیكۆ بەواتای‌ لە دەستدانی‌ نازناوەكە  ڕاهێنەرە فەڕەنسییەكە وتی‌، نەخێر  ئێمە بیر لە شكست ناكەینەوە.
بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر10:00، كلاسیكۆی ئیسپانیا لە نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لەسەر یاریگای دی سیتیفانۆ بەڕێوە بچێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو