نرخی نەوت بەرزبۆوە

  2021-04-14 10:51      227 جار بینراوە        کۆمێنت

نرخی نەوت تا ئاستێك نزمبووەتەوە، بەڵام بەراورد بە ساڵی رابردوو، كە ساڵی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و پاشان لەكاركەوتنی كەرتی پیشەسازیی جیهان بوو، نرخی نەوت لە بەرزیدایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و  ١٤ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٥٩ سەنت بەرزبووەتەوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە ٦٠ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت. 
لە مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، كە یەكەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەكاركەوتنی كارگە گەورەكانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەكان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو