نرخی نەوت لە %5 بەرز بۆوە

  2021-04-14 22:09      206 جار بینراوە        کۆمێنت

لەبازاڕەكانی جیهان بەڕێژەیەكی بەرچاو نرخی نەوت لە 5% بەرزبوەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 66.55 دۆلارو نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 63.13  دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.  كەمبونەوەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لەلایەن دامەزراوە پیشەسازییەكانەوە وەك هۆكاری بەرزبونەوەی نەوت ناودەبرێن. 
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە راپۆرتی خۆی لەبارەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا بڵاوكردەوە،  كە لەماوەی هەفتەی رابردوو بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیووە، لەئێستادا خواست لەسەر نەوت زیادیكردووە. 
هەروەها، لەگەڵ بەكارهێنانی ڤاكسین لەوڵاتانی جیهان و ئەگەری دووبارە دەستپێكردنەوەی چالاكییە پیشەسازییەكان، ئەمڕۆ بەهای نەوت بەڕێژەیەكی 5% بەرزبوەوە،  پێشبینی دەكرێت تاكۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت. 
 


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو