مۆڵەتی نێودەوڵەتی شۆفێری گۆڕانكاری بەسەردا دێت

  2021-04-15 15:29      87 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی ھاتوچۆی ھەرێم رایگەیاند ، زمانی كوردی و لۆگۆی حكومەتی ھەرێم لەسەر مۆڵەتەكە زیادكراوە، بەم شێوەیە گۆڕانكاری لە مۆڵەتی نێودەوڵەتی شۆفێری دەكرێت . 
ئەسعەد مەلا كەریم بەڕێوەبەری راگەیاندن لە ھاتوچۆی ھەرێم راگەیاند، بەپێی رێككەوتنی ساڵی ١٩٦٩ بۆ پێدانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی شۆفێری، نۆ زمان بۆ مۆڵەتەكە زیادكراوە، لە نێویشیاندا زمانی كوردی بۆ ئەو جۆرە مۆڵەتە زیادكراوە. 
هەروەها، لە رێگەی سكێتەرێك لۆگۆی حكومەتی ھەرێم لەسەر ناو و وێنەكە دەدرێت بۆئەوەی رێگە لە ساختەكردنی مۆڵەتەكە بگیرێت، ھاوكات لە رێگەی كۆدێكی تایبەتەوە دەتوانرێت لە ئینتەرنێت و مۆبایل مۆڵەتەكە بخوێندرێتەوە و كەسی تر ئەو مۆڵەتە بەكار نەھێنێت. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو