تەندروستی عیراق: رێژەیەكی پێوانەیی لە مردن بەكۆرۆنا تۆماركرا

  2021-04-15 16:31      186 جار بینراوە        کۆمێنت

لە دوێنێوە 49 تووشبووی كۆرۆنا مردن، 7810 تووشبووی دیكە تۆماركراون، ئەوەش لەماوەی شەش مانگی رابردوودا زۆرترین رێژەی مردنە تۆماركرابێت.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا 7810، تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 956.860 ،تووشبوو. 
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوێنێوە 49 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، كە 5 كەسیان لە سلێمانی، 5  كەسیان لە هەولێر، 6 كەسیشیان لە دهۆك بوون، كۆی گشتی مردن گەیشتە 14,885 كەس.
هەر بەگوێرەی ئامارەكە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا، 14,339 ڤاكسین بۆ هاوڵاتیان بەكارهێندراوە، كۆی گشتی بەكارهێنانی ڤاكسینەكەش گەیشتوەتە 197,914 ژەم.
 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو