ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی‌ له‌باره‌ی‌ ڤاكسینی‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌

  2021-04-15 19:14      206 جار بینراوە        کۆمێنت
هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت ڤاكسین به‌كاربهێنێت، ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ ناوی خۆی تۆماربكات

له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا، ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، دڵنیایی دا و رایگه‌یاند كه‌ هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت ڤاكسین به‌كاربهێنێت، ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ ناوی خۆی تۆماربكات.
به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا، هاوڵاتییان ئاگادار ئاگاداركرانه‌وه‌‌، له‌ شاری هه‌ولێر چه‌ند سه‌نته‌رێكی دیاریكراو هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسین، له‌ سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش پڕۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی به‌ یه‌كسانی به‌ هه‌مو هاوڵاتییان بدرێت. 
له‌ئاگادارییه‌كه‌دا داوا له‌ هاوڵاتیان كراوه‌، ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، به‌ بێ خۆتۆماركردن (موعد)، كه‌س سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كان نه‌كات، به‌ڵكو پێویسته‌ له‌ ڕێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه‌ ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی كاتی وه‌رگرتنی ڤاكسینیان بۆ ده‌ستنیشانبكرێت، هیج كه‌س و لایه‌نێكیش بۆی نیه‌ به‌ده‌ر له‌نۆره‌ گرتن و سیسته‌می ناو تۆماركردن، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كان بكات و قه‌ره‌باڵغی دروستبكات.
ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌مو جۆره‌كانی ڤاكسینی بڕیارلێدراو و به‌رده‌ست، سه‌لامه‌تن و باشن بۆ به‌كارهێنان".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو