پاره‌یه‌كی‌ زۆری‌ سه‌رده‌می‌ داعش له ماڵێكی‌‌ نه‌ینه‌وادا دۆزرایه‌وه‌

  2021-04-15 20:22      205 جار بینراوە        کۆمێنت
یه‌ك ملیۆن‌و 500 هه‌زار دۆلار له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا دۆزرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ی‌ نیسان، وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ یه‌ك ملیۆن‌و 500 هه‌زار دۆلار له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌و پارێزگایه‌دا.
وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بڕی‌ یه‌ك ملیۆن‌و 500 هه‌زار دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌‌و 17 ملیۆن دیناری‌ عیراقی‌‌و 15 كیلۆ زیو‌و و خشڵ‌و زێڕ دۆزراوه‌ته‌وه‌.
روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پاره‌و خشڵ‌و زێڕانه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ داعشدا له‌ یه‌كێك له‌ ماڵه‌كانی‌ سنووری‌ پارێزگاكه‌دا شاردراونه‌ته‌وه‌، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌دروستی‌ شوێنی‌ ئه‌و ماڵه‌ ده‌ستنیشان بكرێت.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ناس
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو