سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا باری‌ له‌ناكاوی‌ له‌بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا راگه‌یاند

  2021-04-15 20:59      187 جار بینراوە        کۆمێنت
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ی‌ نیسان، كۆشكی سپی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی‌ حكومه‌تی رووسیا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باری له‌ناكاوی له‌بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ كۆنگرێس، رایگه‌یاندووه‌: مه‌رسوومێكی به‌په‌له‌ی نیشتمانیم ده‌ركردووه‌، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نائاسایی و توند بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و ئابووری ئه‌مریكا، كه‌ به‌هۆی هه‌ندێك رێكاری زیانبه‌خشی حكومه‌تی رووسیا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و سزایانه‌ هات‌، كه‌ ئه‌مڕۆ واشنتۆن به‌سه‌ر 32 به‌رپرس و قه‌واره‌ی سه‌ر به‌ رووسیای راگه‌یاند، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها سزای به‌سه‌ر 5 به‌رپرس و 3 كۆمپانیای نیمچه‌دورگه‌ی كریمیاشدا سه‌پاند.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو