جینۆسایدی باكووری كوردستان
2017-09-23 09:22     1726 جار بینراوە      کۆمێنت
تەها سلێمان
بەشی یەکەم
په‌یڤێك
توركیا، به‌درێژایی مێژووی حكومڕانی تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌و دوور له‌هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان، بێڕه‌چاوكردنی یاسا‌و ڕیساو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، روبه‌ڕوو كوردستان‌و گه‌لی كورد بۆته‌وه له‌و به‌شه‌ی كه داگیریكردووه. به هه‌ڵدانه‌وه‌یه‌كی خێرای لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو، به‌ڕه‌وانی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه گه‌لی كورد، له‌و به‌شه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی «باكوور» به‌چ شێوازێك روبه‌ڕوی سیاسه‌تی جینۆساید‌كردن بۆته‌وه، تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی چ جۆره سیاسه‌تێك به‌رامبه‌ری به‌كارهاتووه، چۆن كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی جینۆسایدكردن‌و كراوه‌ته ئامانجی له‌ناوبردن‌و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌و كلتوور‌و سوتماككردنی خاك.
له‌م باس‌و پشكنینه‌دا، به گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی گرنگ‌و پێویست، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شێك له‌لایه‌نه شاراوه‌و په‌ڕاوه‌كانی دۆسێی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد‌و كوردستان بخه‌ینه‌ڕوو. پێش ئێمه‌ش كاری لێكۆڵینه‌وه‌و نووسین‌و دیكۆمێنتاری به‌رچاو كراوه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئه‌م كاره‌ی ئێمه بخاته خانه‌ی ناپێویسته‌وه، چونكه لانیكه‌م لێكۆڵینه‌وه‌و نووسین‌و..تاد به‌شێوه‌زاری سۆرانی له‌ئاستی پێویستدا نییه، ئومێدی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م كاره كه‌له‌به‌رێك له‌م بواره‌دا پڕبكاته‌وه.
باكووری كوردستان
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زایانی مێژوو، له‌ناو ئه‌و نه‌ته‌وه‌و گه‌لانه‌ی له‌خوارووی خۆرئاوای ئاسیادا ده‌ژین، كورد یه‌كێكه له‌كۆنترین نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه. زۆریشیان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كورد له‌پێش عه‌ره‌ب‌و توركه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌شێك بێت له رووداوه‌كان‌و جه‌نگه‌كان، ململانێ سیاسی‌و كلتوورییه‌كانی ئیمپریاتۆرو ده‌سه‌ڵات‌و فه‌رمانڕه‌واكانی ناوچه‌كه.
باكووری كوردستان، كه به‌پێی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك «ئێران، سوریا، عیراق، توركیا»، كراوه‌ته به‌شێك له‌ده‌وڵه‌تی توركیا، مێژووییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی له شارستانییه‌ت هه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه لێكۆڵه‌رو گه‌ڕیده بیانییه‌كان كه هاتوونه‌ته ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان، سه‌رنجه‌كانیان نه‌شاردۆته‌وه‌و خستویانه‌ته‌ڕوو.
له‌ساڵی 1919 مێجه‌ر نوئێل كاتێك هاتۆته باكووری كوردستان‌و گه‌شت‌و پشكنینی كردووه، به‌درێكی شایسته‌و پڕمانا ده‌نوسێ: «كورد خاوه‌نی چێژ‌و شارستانیه‌تێكی دێرینی ره‌سه‌نه». ره‌نگه ئه‌م بۆچوونه بۆ توركێكی ره‌گه‌زپه‌رست یان عه‌ره‌ب‌و فارسێكی ره‌گه‌زپه‌رست بووبێته مایه‌ی هه‌ڵچوون‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌ها، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌راستیی بۆچوونه‌كه‌ی مێجه‌ر ناگۆڕێت، به‌ڵكو ده‌بێته ئارگیۆمێنتێكی گرنگ‌و رووی راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی پاكتاوی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر كورد‌و كوردستان ده‌سه‌لمێنێت.
یان ده‌بێت لێره‌داو له‌به‌رامبه‌ر بۆچوونی توركه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كاندا، نموونه‌ی بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی تورك كه ئه‌ویش «ئیسماعیل بێشكچی»یه بێنینه‌وه، كاتێك ده‌ڵێت: «هه‌وڵی ته‌واوو توند بۆ خنكاندنی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌به‌رده‌وامی ده‌درێت».
له‌درێژه‌ی بۆچوونه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: «هه‌روه‌ها بۆ كردنیان به‌كۆیله‌و پاشان سڕینه‌وه‌ی نازناوو كه‌لتوورو شارستانێتی‌و زمانیان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو و سه‌رزه‌مین».
بێشكچی هه‌ر له‌باره‌ی كورد‌و كوردبوونه‌وه له باكووری كوردستان، ده‌ڵێت: «له توركیا نه‌ته‌وه‌ی كورد ته‌نیا نكۆڵی له‌بوونی خۆی‌و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بكات، ده‌توانێت به‌ئازادییه لاوه‌كییه‌كان شادبێت‌و سوود له‌پره‌نسیپی مامه‌ڵه‌ی یه‌كسان وه‌ربگرێت».
له‌سۆنگه‌ی ئه‌م شیكاریی‌و بۆچوونه‌ی «بێشكچی»یه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه كورد له باكووری كوردستان، هه‌میشه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی كوشتن‌و قڕكردن‌و سڕینه‌وه‌ی زمان‌و كه‌لتوورو ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه كراوه‌ته ئامانجی باڵا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م فه‌لسه‌فه‌و زهنییه‌ت‌و سیاسه‌ته‌شدا، كورد له‌به‌رگریی سه‌ختدا بووه‌و قوربانیی داوه‌و نه‌یویستووه ته‌سلیم بێت.
به‌واتایه‌كی تر، سه‌ربه‌رستیی نه‌ته‌وه‌یی‌و رزگاریی نیشتمانی له داگیركاریی له پێش ئازادیی لاوه‌كییه‌وه داناوه، بۆیه‌ش سیاسه‌تی قڕكردن‌و جینۆسایدكردنی پڕۆژه‌یه‌كی به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا بووه، هه‌روه‌ك ئه‌مه بۆ ده‌وڵه‌ته‌كانی «عیراق‌و سوریا‌و ئێران»یش راسته.
واتا فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌و حكومڕانیی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان، به‌پله‌ی یه‌كه‌م سڕینه‌وه‌ی شوناسی كوردبوونه، جا ئامرازی جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیاسه‌ته چۆن‌و به‌چ شێوازێك؟ ره‌نگه باشترین‌و گونجاوترینیان بۆ ئه‌وان، سیاسه‌تی قڕكردن «جینۆساید» بووبێت، هه‌روه‌ك ده‌بینین له‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌و داگیریانكردوه، ئه‌م سیاسه‌ته له‌جارێك زیاتر جێبه‌جێ كراوه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی باسه‌كه‌مان له‌سه‌ر جینۆسایدی باكووری كوردستانه، سه‌رنج بده له‌به‌ندی «69»ی یه‌كه‌م ده‌ستووری توركیادا 1924، چ جۆره فه‌لسه‌فه‌و سیاسه‌تێكی شۆڤێنی‌و ره‌گه‌زپه‌رستانه ره‌نگڕێژكراوه، «هه‌موو توركه‌كان یه‌كسانن له‌به‌رده‌م یاسادا». ئه‌م رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه له یه‌كه‌م ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ئه‌وان توركه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شتێك نییه لای ئه‌وان ناوی كورد‌و كوردستان‌و ناسنامه‌ی كوردستانی بێت‌و دانی پێدا بنێن، چونكه به‌ڕه‌وانی ئه‌وان ته‌نیا باسی تورك ده‌كه‌ن، باسنه‌كردنی نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی تریش له‌نێویاندا كورد، مانای ئه‌وه‌یه كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه شتێك به‌ناوی كورد بوون دان پێدا نانێن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وی كورد‌و نه‌ته‌وه‌و كه‌مینه‌كانی تریش به‌م فه‌لسه‌فه‌و دنیابینینه بتوركێنن.
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگی جینۆسایكردنی باكوور
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگی پشكنه‌ری گشتیی توركیا، كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ له ئه‌رشیڤی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیادا پارێزراوه، باس له‌ستراتیژی سڕینه‌وه‌ی كورد‌و نه‌هێشتنی تایبه‌تمه‌ندی كورد له‌باكووری كوردستان ده‌كات. راپۆرته‌كه له‌ساڵانی چله‌كاندا ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌تی توركیا كراوه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی داڕشتنی سیاسه‌تی هه‌رێمه‌كانی «به‌تلیس، دیاربه‌كر، وان، هه‌كاری، موش، ماردین، ئورفه، سیرت»ه. كه بریتیه له پڕۆژه‌یه‌كی داگیركارییانه‌ی درێژخایان به ئامانجی له‌ناوبردنی كورد.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی مارف گوڵ، ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كه «راپۆرت»، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه كه هیچ ته‌مومژێك هه‌ڵناگرێت، به‌ڵكو ده‌رخه‌ری زهنیه‌تی راسته‌قینه‌ی تورك‌و ده‌وڵه‌تی توركیایه:
یه‌كه‌م: نیشته‌جێكردنی كۆچه‌ره توركه‌كان، له‌ناوچه‌كانی كوردستاندا، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر ساڵه‌ی «3 بۆ5» دیهاتی توركنشینی «100» ماڵی دروست بكرێت، چونكه مه‌سه‌له‌ی توركاندن‌و تواندنه‌وه‌ی گه‌لێكی دواكه‌وتووی نه‌خوێنده‌وار له‌بۆته‌ی گه‌لێكی رووناكبیرو پێشكه‌وتوودا ئاسانتر ده‌كات.
دووه‌م: دوورخستنه‌وه‌ی منداڵی كورد له‌دایك‌و باوكیان‌و كۆكردنه‌وه‌یان له‌فێرگه‌ی شه‌وانه‌ی تایبه‌تداو مامۆستای لێوه‌شاوه‌و كارامه‌یان بۆ دابنرێ، بۆئه‌وه‌ی به‌گیانی توركیزم‌و توركپه‌روه‌ریی په‌روه‌رده‌ی ته‌واوبكرێن‌و زمانی توركی بكرێته تاكه زمانی ئاخاوتن‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌تییان بۆ دابنرێت.
سێیه‌م: جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وازیان له‌كوردایه‌تی هێناوه، هه‌روه‌ها گه‌ڕانی لێپرسراوانی ده‌وڵه‌ت به‌دیهاته‌كانداو هاندانی فه‌رمانبه‌رو سه‌ربازه‌كان كه ژنی كورد بخوازن، ده‌وڵه‌تیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زه‌وییان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكات، بۆئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كاندا جێگربن.
چواره‌م: زمانی كوردی قه‌ده‌غه بكرێت‌و ئه‌وه‌ی كاری بكه‌وێته فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ده‌بێت وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
كاتێك سه‌رنج له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و چوارخاڵه‌ی له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه ده‌ده‌یت، سیاسه‌تێكی فاشیانه‌و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی باڵا ده‌بینیت، كه هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی به‌پێی رێككه‌وتنامه‌ی ساڵی 1948ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانی جینۆسایده‌وه.
روونیشه ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌و خاڵه پێشنیازكراوه‌كانی دووتوێی‌و كار له‌سه‌ركردنی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كه‌م ده‌ستووری توركیا ساڵی 1924، به‌ندی 88 كه ده‌ڵی: «هه‌موو دانیشتووانی توركیا به‌بێ ره‌چاوكردنی ره‌چه‌ڵه‌كی ئاینی‌و ره‌گه‌ز، توركن». لێكدانه‌وه‌یه‌كی كورت‌و ئاسان بۆ ئه‌م به‌نده، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌له‌مێنی، له‌ده‌ره‌وه‌ی توركبوون، هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی تر له‌توركیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و قبووڵ نه‌كراوه‌و ناكرێ، كوردیش كه دوای تورك دووه‌مین نه‌ته‌وه بووه، گه‌وره‌ترین زیانی به‌ركه‌وتووه تا گه‌یشتن به‌جینۆسایدكردنی، كه ئه‌مه‌ش ترۆپكی تاوانه‌كانه یان ده‌توانین بڵێین دایكی تاوانه‌كانه.
نموونه‌ی تری به‌رجه‌سته‌كراویشمان له‌به‌رده‌سته، بۆ نموونه وه‌زیری دادی توركیا له‌ساڵی 1930 به‌ڕوونی‌و بێ پێچ‌و په‌نا ده‌ڵێت: «كورد ته‌نیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێت به‌خزمه‌تكارو به كۆیله». ئه‌م قسه‌یه‌ی وه‌زیری دادی توركیا، كرۆكی فه‌لسه‌فه‌و سیاسه‌تی كه‌مالیستانه‌یه كه دواجار شۆڕبۆته‌وه بۆ ناو تێكڕای جومگه‌و سێكته‌ره‌كانی حوكمڕانی له توركیا‌و له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه.
بڕیاری ژماره «88»
سیاسه‌تی جینۆساید‌كردن له‌یاساكانی رژێمی توركیادا ده‌سته‌به‌رو جێگیركراوه، له 31- 5- 1926 ئه‌نجومه‌نی گه‌وره‌ی نیشتمانی توركیا، یاسای ژماره «88»ی ده‌ركرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه هێرش‌و په‌لاماردانی سه‌رناوچه كوردییه‌كان كاری ره‌وان، واته رێگه‌پێدراون‌و هیچ لێپرسینه‌وه‌و به‌دواچوونێكی به‌دوادا نایه‌ت، یان روونتر به‌ڵكو هێرش‌و په‌لاماری ناوچه كوردییه‌كان، ده‌ستخۆشی‌و رێزلێنانی به‌دوادا دێت وه‌ك واش بووه. هه‌روه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌كان راستێنه‌ی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه له‌ساڵی 1925و 1926 رژێمی توركیا، به كۆمه‌ڵ خه‌ڵكی راگواستووه‌و به‌كۆمه‌ڵیش خه‌ڵكی له نه‌ته‌وه‌ی كورد كوشتووه‌و جینۆسایدكردووه، هه‌ر له‌و ساڵه‌داو به‌زستانێكی سه‌خت له‌كاتی راگواستنی كورددا، خه‌ڵكێكی زۆر له برسان‌و له سه‌رمان‌و له ئازارێكی زۆردا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات گونده‌گانیان سووتێنراون‌و وێرانكراون، پرۆسه‌ی توركاندن‌و نیشته‌جێكردنی تورك له‌كوردستان‌و شوێنی كورد، به‌به‌رده‌وامی له‌ئارادابووه.
زۆر به‌كورتی بڕیاری ژماره «88»ی ئه‌نجومه‌نی گه‌وره‌ی نیشتمانی توركیا، به‌چه‌ندین ده‌یه پێش بڕیاره‌كه‌ی رژێمی به‌عس كه له‌لایه‌ن «عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید» به‌رپرس‌و نێرده‌ی «سه‌دام حسێن»ی له‌سێداره‌دراو، كه چه‌ندێك ماوه‌ی نێوانیان زۆره، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا یه‌ك مانا‌و یه‌ك ناوه‌ڕۆكیان هه‌یه، ئه‌ویش ره‌وایه‌تیدانه به‌كوشتن‌و له‌ناوبردن‌و راگواستنی كورد له‌سه‌ر خاك‌و زێد‌و نیشتمانی خۆی‌و كۆتاییه‌كه‌ی به شاڵاوی جێنۆساید كۆتایی دێت.
ژماره‌كان
به‌ڵگه‌نامه‌كان پێمان ده‌ڵێن، دوای دامركاندنه‌وه‌ی شوڕشی ئاگریی كه له 1927 – 1931خایاند، له‌لایه‌ن رژێمی توركیاوه به‌شێوه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراو، هاوكات زۆر دڕندانه، كوردستان كه‌وته به‌رده‌م شاڵاوی جینۆسایدكردن‌و تاوانكاری، بۆنموونه، « ته‌واوی دانیشتوانی «220» گوند له‌ناوبران، كه هه‌موو مه‌زه‌نده‌كان وای بۆده‌چن «100» هه‌زار كه‌س بووبن، له‌شاڵاوێكی تردا‌و له‌هه‌مان ئه‌و ساڵانه‌دا نزیكه‌ی «100» نووسه‌رو رووناكبیری كوردیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌و به‌ده‌ست‌وپێ به‌ستراوی له‌ده‌ریاچه‌ی وان‌دا خنكاند‌و كۆمه‌ڵكوژ كرد، ئه‌مه رێك ئه‌و نموونه‌ی كوشتن‌و له‌ناوبردنی زیاتر له «60» هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ری جوله‌كه‌یه‌مان بیرده‌خاته‌وه له‌شاری «ئاوشوێتس» كه ته‌نیا له‌به‌ر برینداربوونی سه‌ربازێكی نازی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌شاڵاوێكی تردا‌و له‌ناوچه‌ی «تاندریك»، «400» گوندیان وێران كرد‌و له‌گه‌ڵ خاك یه‌كسانیان كرد، له پارێزگای وان «82» گوندیان سووتان‌و وێرانكردو له‌كۆی دانیشتوانی ئه‌و «82» گونده «590» كه‌سیان كۆمه‌ڵكوژكرد.
سه‌رچاوه‌كانی به‌رده‌ست له‌رێگای به‌ڵگه‌نامه‌و زانیاری دانپیانراو، كه له‌كتێبێكدا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه باسی ئه‌م قۆناغه‌ی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی جینۆسایدی كورد له‌باكووری كوردستان ده‌كه‌ن. ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه كه ته‌نها ئاماری 1925 تا 1928ی وه‌رگرتووه‌و وه‌ك به‌شێك له‌قوربانی‌و زیانه‌كانی تاوان‌و سیاسه‌تی جینۆساید بڵاوی كردۆته‌وه، كه ژماره‌ی رووخاندن‌و وێرانكردنی ناوچه كوردنشینه‌كان‌و جینۆسایدكردنیان چه‌ندن.
ۆمان روون ده‌بێته‌وه كه رژێمه‌كانی توركیا، چۆن و به‌چ میكانیزمێك سیاسه‌تی جینۆسایدی گه‌لی كوردیان جێبه‌جێكردووه، ته‌نها له «12» ناوچه‌ی كوردنشین «8243» ماڵی گوندنشینی كورد سوتێنراون‌و خاپوركراون‌و له‌كۆی ئه‌و ماڵه سووتاو و وێرانكراوانه، «13788» كه‌س جینۆسایدكراون، ئه‌گه‌ر هیچ ژماره‌یه‌كی تریش وه‌رنه‌گرین، ته‌نها ئه‌و ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه به‌سن بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ین كورد له‌لایه‌ن رژێمی توركیاوه چۆن‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك جینۆساید كراوه.
كۆمه‌ڵكوژیی دۆڵی زیلان
ده‌وڵه‌تی توركیا به‌درێژایی مێژوو، به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتێك سیاسه‌تی جینۆسایدی گه‌لی كوردی له‌باكووری كوردستان جێبه‌جێكردووه. دۆڵی زیلان یه‌كێكه له‌و وێستگانه‌ی تر، كه ده‌رخه‌ری راستێنه‌ی تاوانه‌كانێتی. بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌م لایه‌نه زۆربه‌ی لێكۆڵه‌رو توێژه‌ران ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بڕیارێكی ده‌وڵه‌تی توركیا له 1-1-1930، كه بڕیاری راگواستنی ناوچه‌و گونده‌كانی سه‌ربه ده‌رسێمی ده‌كرد.
به پشت به‌ستن به هه‌مان بڕیاری ئاماژه‌پێكراو، ته‌واوی موڵك‌و ماڵ‌و كه‌ل‌وپه‌ل‌و پێداویستییه‌كانی دانیشتووانه كورده‌كان، ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌و ده‌وڵه‌ت‌و به‌رپرسه‌كانی بۆ خۆیان بردووه. له‌مانگی مایسی 1930دا ده‌وڵه‌تی ئێران رێگه‌ی به سوپای توركیا دا كه مه‌ودایه‌كی زۆر به‌ناو خاكی ئه‌ودا بڕوات‌و پشته‌وه له‌شۆڕشگێڕانی كورد بگرێت‌و هێرشیان بكاته سه‌ر، له‌م هێرش‌و په‌لامارانه‌ی سوپای ده‌وڵه‌تی توركیادا، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی‌و چه‌كدار كرابوونه ئامانج‌و هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
لێكۆڵه‌رو راپۆرته‌كانیش، به پشت به‌سه‌رچاوه فه‌رمی‌و نافه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌م هێرش‌و په‌لاماره‌دا زیاتر له «3000» سێ هه‌زار هاووڵاتی كورد كوژراون، ته‌نها له‌دۆڵی زیلاندا «1550» كه‌س كۆمه‌ڵكوژكراون، له‌ناوچه‌ی ئه‌رجیش «200» گوند وێران‌و خاپوور كراون.
ده‌بێت ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین، جگه له ده‌وڵه‌تی ئێران، عیراق‌و سوریاش هاوكاریی سوپای توركیایان كردووه له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌دا، له‌چوارچێوه‌ی ئاسانكاریی‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت له‌سه‌ر خاكی خۆیان بۆ سوپای توركیا. كه‌واته جگه له‌ده‌وڵه‌ت‌و سوپای توركیا، ئێران‌و عیراق‌و سوریاش به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرن له‌و تاوانه، چونكه هاریكاریی ده‌وڵه‌تی توركیا بوون له‌ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی توركیا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام‌و سیستماتیك به‌رده‌وامیی ده‌بێت، تا ده‌گاته تاوانی جینۆسایدی ده‌رسیم كه له‌خواره‌وه به‌وردی باسی ده‌كه‌ین، له‌دوای ده‌رسیمیش دیسان به‌رده‌وامی ده‌بێت، كه له‌دوای به‌شی جینۆسایدی ده‌رسیم ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین.
جینۆسایدی ده‌رسیم
ده‌رسیم یه‌كێكه له‌شاره گه‌وره‌كانی باكووری كوردستان، له‌و به‌شه‌ی كه‌وتۆته چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا. له ساڵی 1936 هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیا، به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نه‌راڵ «ئالب دۆغان» پاش بۆردوومانكردن به‌فڕۆكه، دواتر به‌تانك و زریپۆش‌و سوپایه‌كی گه‌وره په‌لاماری شاری ده‌رسیمیان دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورده‌كان ده‌ستی په‌یامی ئاشتیخوازانه‌یان بۆ سوپای توركیا درێژكرد، به‌ڵام سوپای كۆماری توركیا ئه‌مه‌ی قبوڵ نه‌كردو له‌ساڵی 1937 یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵكوژیی له دژی كورده‌كان ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسی ده‌كه‌ن، مسته‌فا كه‌مال نه‌ته‌وه‌ی توركی له‌سه‌رووی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زو ره‌چه‌ڵه‌كێك داده‌ناو به‌رده‌وامیش ئه‌وه‌ی وتوه‌و دووپاتی كردوه‌ته‌وه: «خوێنێكی پاك‌و خاوێن له‌ده‌ماری توركاندایه»، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روون‌و ئاشكرایه بۆ له‌ناودان‌و كۆمه‌ڵكوژكردنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زو ره‌چه‌ڵه‌كێكی تری جیا له‌تورك. وه‌ك له سه‌رچاوه‌كانیشدا ده‌یخوێنینه‌وه‌و «مونزور»یش ئاماژه‌ی بۆ كردووه، دوای 10ساڵ له‌م قسانه‌ی «مسته‌فا كه‌مال»، «هیتله‌ر» هه‌مان سیاسه‌ت‌و بۆچوونی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی «مسته‌فا كه‌مال» وتبووی، «هیتله‌ر»یش له‌باره‌ی ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه هه‌مان شتی ده‌وت. ئه‌وه‌ی مسته‌فا كه‌مال‌و ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر كورد له باكووری كوردستان له «جینۆساید‌كردن، سڕینه‌وه‌ی كه‌لتوورو شوناس، سووتاندنی خاك، به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت‌و سامان» له‌ساڵه‌كانی 1937، 1938، 1939و پێش ئه‌و ساڵانه‌ش به‌دیاریكراوی‌و وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆكرد ئه‌نجامیدا. هیتله‌رو ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیای نازی له 1933 تا 1945 له‌دژی جوله‌كه ئه‌نجامیاندا، كه به گه‌وره‌ترین تاوانی جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی دنیا داده‌نرێت، وه‌ك جوله‌كه خۆیان ده‌ڵێن «تاوانی شوا» واتا تاوانی گه‌وره. خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ نموونه‌ی نزیكتریش بێنینه‌وه‌و به‌راوردی بكه‌ین به بۆچوونه‌كانی «مسته‌فا كه‌مال»و ده‌وڵه‌تی توركیا‌و كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رسیم، ئه‌وه «مشیل عه‌فله‌ق» وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری به‌عس‌و ماوه‌ی حكومڕانیان له عیراق‌و كاراكته‌ره‌كانی به‌تایبه‌ت «سه‌دام»و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی «بارزانییه‌كان، كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت، كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال، جینۆسایدی قه‌ڵادزی، جینۆسایدی سه‌ید سادق» و ده‌یان تاوانی تر، به‌سن بۆئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕۆكی فه‌لسه‌فه‌و په‌یامی ره‌گه‌زپه‌رستیی «مسته‌فا كه‌مال»و ده‌وڵه‌تی توركیا‌و هاوشێوه‌كانیان تێبگه‌ین.
بۆچی ده‌رسیم؟
رژێمی توركیا، دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌كانی باكووری كوردستانی خسته ژێر ده‌سه‌ڵات‌و هه‌ژموونی خۆیه‌وه‌و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پرۆسه‌ی سه‌ركوتكاریی فراوانی جێبه‌جێ كرد. یه‌كێك له‌و شوێنه ستراتیژییانه‌ی بوو به‌ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیا، شاری ده‌رسیم بوو. چونكه ئه‌م شاره شارێكی گرنگ‌و هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی جوگرافی گرنگی هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش یه‌كێك بووه له مه‌ڵبه‌نده‌كانی شۆڕش‌و راپه‌ڕین‌و به‌ره‌نگاری‌و وه‌ستانه‌وه به‌دژی سته‌م‌و تاوانكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان به‌م شێوه‌یه باسی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی‌و جیپۆلۆتیكی ده‌رسیم ده‌كه‌ن: «ده‌رسیمی رۆژئاوا-ده‌رسیمی رۆژهه‌ڵات». ده‌رسیمی رۆژئاوا، له مه‌ڵه‌به‌ندی «شاری هۆزات‌و شاره‌كانی چیمشكه‌زه‌ك، په‌رته‌ك، ئۆفاچك، كه‌ماه» پێكدێت. ده‌رسیمی رۆژهه‌ڵات، له‌شاره‌كانی «مه‌زگه‌رت، كیفی، چارسنجاق، نه‌زمیه، ناوچه‌ی پلومه‌ر» پێكدێت. زۆربه‌ی دانیشتووانی ده‌رسیم‌و شاره‌كانی سه‌ربه یه‌كه ئیدارییه‌كه‌ی، له‌زازاو كرمانج پێكدێن‌و له‌ڕووی ئاینییه‌وه سه‌ربه عه‌له‌وییه‌كانن، واتا مه‌زهه‌بی شیعه، له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن.
به‌پێی سه‌رژمێریی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی توركیا ساڵی 1927، ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌رسیم نزیكه‌ی «270» هه‌زاركه‌س بووه، هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م ژماره‌یه تایبه‌ت بووه به شاره‌كانی «هۆزات، په‌رته‌ك، چارسنجاق، مه‌زگه‌رت، نه‌زمیه، ئۆڤاجك، چیمشكه‌زه‌ك»، چونكه به‌دیاریكراوی نه‌توانراوه سه‌رژمێری شاری ده‌رسیم بكرێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌رده‌وام وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و سیاسه‌ته ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی بوون. بۆنموونه یه‌كێك له‌سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌وه‌بوو به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی تیمی فه‌رمانبه‌ره‌كانی بۆ سه‌رژمێرییه‌وه هه‌وڵی ده‌دا، ژماره‌ی تورك پێش ژماره‌ی كورده‌كان بخات، ئه‌مه‌ش ده‌بووه جێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كورد‌و كۆتاییه‌كه‌شی به به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌شكایه‌وه.
كه‌واته ده‌رسیم به‌رده‌وام یه‌كێك بووه له ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی قڕكردن‌و جینۆسایدكردنی ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌مه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی كرداری‌و زۆر دڕندانه له‌ساڵی 1936و 1937و 1938 ئه‌نجامدا، كه له‌خواره‌وه به‌وردی باسی لێوه‌ده‌كه‌ین. پێش ئه‌و مێژووانه‌ش، به‌رده‌وام ده‌رسیم كرابووه ئامانج‌و هێزی په‌لامارده‌ری توركیا تاوانی جۆراوجۆری له‌دژی دانیشتوانه‌كه‌ی په‌یڕه‌وكردووه.
چیرۆك‌و ژانی كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رسیم
چیرۆكی كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رسیم، چیرۆك گه‌لێكی سه‌خت‌و پڕ ئێشن، تا هه‌نوكه‌ش خوێن‌و ئازار له‌م چیرۆكانه ده‌چۆڕی، كاتێك مرۆڤ ئه‌م چیرۆكانه له‌كتێبـی «ئه‌مه له‌ده‌رسیم روویدا- له‌ده‌می قوربانییه‌كانه‌وه» ده‌خوێنێته‌وه، وشك ده‌بێ‌و ناتوانێ بڕوا به‌وه بكات، ئه‌وانه‌ی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه بوون، له‌توخم‌و ره‌گه‌زی مرۆڤ بن، یان بڕوا به‌وه دێنێت كه ئه‌وانه‌ی به‌سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا كه‌مال‌و ده‌وڵه‌تی توركیا تاوانه‌كه‌یان جێبه‌جێ كردووه، یه‌ك تۆزقاڵ هه‌ستی مرۆڤایه‌تیان تێدا نه‌بووه‌و به‌تاڵ بوون له‌مرۆڤ بوون. بیهێنه پێشچاوی خۆت» ژن، منداڵ، پیر، خه‌ڵكی بێ‌تاوان» به نیزه‌ی تفه‌تگ سكی هه‌ڵبدڕدرێت، دوای كوشتنی ئافره‌ت ده‌ستدرێژیی سێكسی بكرێته‌سه‌ر، وه‌ك دڕنده‌و سه‌گی هه‌وشار هه‌ڵبكوترێته سه‌ر موڵك‌و ماڵی خه‌ڵك، بۆ یاریكردن به كه‌رامه‌تی مرۆڤ، سه‌رو سمیڵی پیاوه‌كان‌و پرچی ئافره‌ته‌كان بتاشرێ‌و ئه‌مانه‌و ده‌یان ره‌فتاری تر له‌دووتوێی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، كه تائێستا له‌یاده‌وه‌ریی به‌شێك له‌كه‌سوكاری قوربانییه‌كاندا وه‌ك تارمایی دێن‌و ده‌چن.
بۆ راستی‌و دروستی‌و سه‌لماندنی ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه، چه‌رده‌یه‌ك له‌قسه‌ی شاهید حاڵه‌كان لێره‌دا وه‌ك خۆیان داده‌نێینه‌وه، كه له‌دووتوێی كتێبه‌كه‌دا تۆماركراون:
*جبراییل حه‌می دولدی، ده‌ڵێت: «باوكم ده‌یگوت دوو به‌دوو به‌یه‌كه‌وه‌یان به‌ستینه‌وه، ده‌ستم له‌گه‌ڵ ده‌ستی براكه‌مه‌وه به‌سترابوو.. مه‌ستۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی توركی ده‌زانی، له‌دوای گشته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كان بوو، كه‌وتینه‌ڕی، گه‌یشتینه سه‌ر كانییه‌ك، ئه‌و سه‌ربازه‌ی بۆمان ده‌گریا، نه‌یهێشت له‌كانییه‌كه ئاو بخۆینه‌وه، ئێمه سه‌رمان له‌مه سوڕما، بۆمان ده‌گری‌و ناهێڵی ئاو بخۆینه‌وه!، تومه‌ز سه‌ربازه‌كه به مستۆ ده‌ڵێت: ده‌زانی له‌به‌رچی نه‌مهێشت ئاو بخۆنه‌وه؟ حه‌زره‌تی حسێن له كه‌ربه‌لا به تینوێتی شه‌هیدكرا، ئاویش بخۆنه‌وه هه‌ر ده‌تانكوژن. ده‌با وه‌ك حه‌زره‌تی حسێن شه‌هید بن كه نه‌یانهێشت ئاو بخواته‌وه.. ئه‌وجا زانیمان سه‌ربازه‌كه عه‌له‌وییه».
یه‌ته‌ره، ژنێكی ده‌رسیمییه‌و باسی ئه‌وه ده‌كات‌و ده‌ڵێت:» ژنێك هه‌بوو ناوی «كه‌و» بوو، ئه‌و ده‌یگێڕایه‌وه: «ده‌مه‌و عه‌سرانێك، هه‌ندێكیان هاتنه ماڵی ئێمه «مه‌به‌سی جه‌ندرمه‌كانه»، من نانم ده‌كرد، هه‌ندێك جه‌واڵیان له‌بن دیواره‌كه دانا، خوێنی لێده‌چۆڕا.. بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌ن‌و پێی بزانن، چووین ده‌می جه‌واڵه‌كانمان كرده‌وه، پڕی بوو له‌سه‌ری بڕدراوه!! سه‌ری قۆپۆو ژنه‌كه‌ی‌و كچه‌كانی له‌ناو جه‌واڵێكدا بوون، كچه‌كان كه‌زی‌و قژه درێژه‌كانیان ئاڵۆسكابوو.. خوێناوی ببوون.. كه ئه‌وه‌مان بینی، خۆمان پێڕانه‌گیراو ده‌ستمان به‌شیوه‌ن كرد.. سه‌ری قۆپۆو ژنه‌كه‌یان بڕیبوو، هاتبوون له‌ماڵی ئێمه خزمه‌تیان بكه‌ین‌و نان بخۆن!! ئێمه له‌و شیوه‌ن‌و زارییه‌دا بووین، سه‌ربازه‌كان هاتن، ده‌ستیان به‌قسه‌ی ناشرین كرد.. سه‌ری جه‌واڵه‌كانیان گرێدایه‌وه».
شایه‌تحاڵێكی تر باسی دیمه‌نێكی ترسناك ده‌كات‌و ده‌ڵێت: «چاوم لێ‌بوو چۆن ناریكه‌و منداڵه‌كانیان كوشت.. به‌نێزه -حه‌ربه- كوشتن‌یان.. كه ئه‌وه‌م بینی ترسام‌و به‌رخه‌كانم كۆكرده‌وه‌و گه‌ڕامه‌وه».. هه‌روه‌ها شایه‌تحاڵێكی تر باسی دیمه‌نێكی تر ده‌كات‌و ده‌ڵێت: «له‌ولایانه‌وه لاشه‌ی چه‌ند كه‌سێكی تر كه‌وتبوون، به‌سۆنگه سكیان هه‌ڵتڵیشابوو.. ئافره‌ته‌كان به‌ده‌شته‌وه بوو، لاقه‌ی كچی عازه‌بیان كردبوو، به‌و خوێنه‌وه دیاربوو كه له‌ناو گه‌ڵیدا رژابووه سه‌ر خۆڵه‌كه»..! شایه‌تحاڵێكی تر باسی ترسناكترین دیمه‌نی سووتاندن ده‌كات‌و ده‌ڵێت: یه‌كێك ناوی یته كاكا بوو، ئاگرێكیان هه‌ڵایساندو به‌چوار ده‌سته فڕێیان دایه ناو ئاگره‌كه‌وه وه‌ك گاڵته‌پێكردن، له‌ناو ئاگره‌كه گڕی گرت، له‌حه‌ژمه‌تا هه‌واڵی ده‌رچوونی ده‌دا.. به‌ده‌م سووتانه‌وه ده‌گه‌وزایه‌وه، به‌ملاوبه‌ولادا ده‌هات. بووه تۆپه‌ڵێك ئاگری بڵێسه‌دارو تا كوڵ‌و كۆی دامركاو بووه چنگێك خوڵه‌مێش».
نه‌وه‌ی یه‌كێك له‌خێزانی قوربانییه‌كانی تاوانی جینۆسایدی ده‌رسیم، له زمانی دایكییه‌وه باسی ده‌كات‌و ده‌یگێڕێته‌وه، به‌شێوه‌یه»: چۆن سه‌یلێك دێت‌و هه‌رچی بكه‌وێته به‌رده‌می دایده‌ماڵێ‌و ده‌یبات، ئه‌وانیش ئاوا.. كه‌س نه‌یده‌پرسی تۆ چیتكردوه، یان گوناهت چییه؟ پیاوه ناوداره‌كانیان كۆكرده‌وه‌و بردنیان.. تۆفانه‌كه بردنی.. گوناهی هه‌بووبێت یان نه‌بووبێت گرنگ نه‌بوو.. ئه‌وه‌ی تووش بوو فه‌وتا، كوژرا.. بڕیاروابوو».
زه‌ینه‌ڵ، له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه ته‌مه‌نی «13» ساڵان بووه‌و زۆر به‌باشی رووداوه‌كه‌ی بیره‌و ده‌ڵێت: «سه‌ربازه‌كان له رێگه‌ی موختاره‌كانه‌وه، خه‌به‌ریان بۆ ناردین: ده‌بێت گه‌وره‌و بچووكی حه‌یده‌رییه‌كان خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌دێكه‌دا بمێنێته‌وه ده‌یكوژین.. ئینجا، خۆیان هاتن‌و هه‌موومانیان كۆكرده‌وه، له «گۆمی مشی» دارتوو هه‌بوو، هه‌موومانیان له‌وێدا كۆكرده‌وه، خه‌ڵكێكی زۆریان هێنابوو، دانیشتوانی «كورته سووره، گۆمی مشی، پورتك، وه‌لی كاسۆ»، هه‌موو له‌وێدا كۆیان كردینه‌وه نزیكه‌ی «600 بۆ 700» كه‌سێك ده‌بووین. تا ئه‌وكاته‌ش هیچ سۆراخی ئه‌و پیاوانه نه‌ده‌زانرا كه بۆ ئازووقه‌دان بردبوونیانن -پێش كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌مان كۆمه‌ڵێكی تریان به‌ناوی ئازووقه پێدان براون كه مه‌به‌ستی ئه‌وانه‌یه- ده‌مه‌و ئێواره ئێمه‌یان برده گوندی «ولی پاخی»، له‌رێگه‌كه سه‌ره‌و ژوورێك هه‌یه، له‌وێدا به‌دزییه‌وه هه‌ڵگژامه سه‌ر به‌رزاییه‌كه‌و رامكرد.. سه‌ربازه‌كان بینیمیان ده‌ستیان به‌ته‌قه كرد، به‌ڵام من خۆم رزگاركرد.. بۆ به‌یانی ئه‌و هه‌موو مرۆڤانه له دۆڵێكدا گووله‌باران كرابوون، تومه‌ز پیاوه‌كانیش كه بۆ ئازووقه هێنابوویان هه‌ر له‌وێدا كۆمه‌ڵكوژكرابوون.. ئه‌و شوێنه كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدرا، دۆڵی «زوو خوری» پێده‌ڵێن.
ئاماره‌كانی جینۆسایدی ده‌رسیم
ژێده‌رو ئامار‌و به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌دا، له‌ساڵی 1937 «10» هه‌زارو «737»و له‌ساڵی 1938 «6» هه‌زارو «868» كه‌س به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژیی هێزه‌كانی توركیاوه له‌دژی كوردان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كۆمه‌ڵكوژكراون. ئه‌م خشتانه‌ی خواره‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاریی دروست‌و روون، له‌باره‌ی جینۆسایدی ده‌رسیم له‌باكووری كوردستان ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مه جگه له‌چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژیی تر كه دژبه گه‌لی كورد له‌سه‌ر خاك‌و زێدی خۆی، به‌درێژایی مێژووی حكومڕانیی له توركیا جێبه‌جێ كراوه‌و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه له شێوازی جیاجیا به‌رده‌وامییان هه‌یه. ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها یه‌كێكه له نموونه سه‌لمێنراوه‌كان‌و به‌س.
جینۆسایدی باكووری كوردستان
بەشی دووه‌م
سه‌ید ره‌زا نموونه‌ی باڵا له‌كوردبوون
ده‌رسیم له‌باكووری كوردستان، هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش‌و به‌رخودان بووه، مێژووییه‌كی گه‌وره‌ی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سته‌مكاریی‌و تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و سیاسه‌ته ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كانی بووه. سه‌ید ره‌زا، كه كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزو خاوه‌ن لایه‌نگرو هه‌وادارێكی زۆربووه، له شۆڕشی 1937ی ده‌رسیمدا سه‌ركردایه‌تیی ته‌واوی شۆڕشه‌كه‌ی ده‌كرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌وڵه‌تی توركیا كردبووی به ئامانجی سه‌ره‌كی بۆ له‌ناوبردن.
ساڵی 1937، سه‌ید ره‌زا خۆی له‌ناو كانگای شه‌ڕگه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه به رووی سته‌مكاریدا. سوپای توركیا ئاگری له‌دارو په‌ردووی ده‌رسیم‌و ده‌وروبه‌ری داوه. یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان به‌وردی باسی ئه‌وه ده‌كات، كاتێك یه‌كێك له كوڕه‌كانی سه‌ید ره‌زا بریندار ده‌بێت. شه‌وكه‌تی سه‌رۆكی هه‌واڵگریی سوپای توركیا به‌م رووداوه ده‌زانێت‌و كه‌سێك ده‌نێرێته لای هاوسه‌ری یه‌كه‌می سه‌ید ره‌زا، ئه‌گه‌ر رێگا بدا، ئه‌وا ئه‌و ده‌یه‌وێ بیبینێ، ئه‌ویش ده‌رفه‌ت ده‌داو له‌به‌رامبه‌ریشدا شه‌وكه‌ت هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ید ره‌زا له‌خشته ده‌بات، حوسێنی سه‌ید ره‌زا له‌گه‌ڵ خۆی به‌ناوی تیماركردنه‌وه ده‌بات‌و ده‌كه‌ونه ئازاردانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه. بێگومان ئه‌مه بۆ سه‌ید ره‌زا ساته‌وه‌ختێكی زۆر دڵڕه‌ق بووه، له‌لایه‌ك ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كه‌وتبوونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای داگیركاری توركیا‌و له‌ولاشه‌وه یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی به‌برینداری كه‌وتۆته ده‌ست جه‌لاده‌كانی سوپای توركیا.
له‌ولاشه‌وه هه‌مان سوپای داگیركه‌ری توركیا، به‌شی به‌رچاوی چیاكانی ده‌وروبه‌ری ده‌رسیمی كۆنترۆڵ كردبوو، ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌وتبوونه به‌رده‌ستی، گه‌وره‌و بچوك، ژن‌و پیاو، پیرو په‌ككه‌وته به‌ته‌واوی كۆمه‌ڵكوژ كرد. هاوزه‌مان ئه‌و خه‌ڵكه‌شی كه له‌ناو دامێن‌و ئه‌شكه‌وتی چیاكاندا له‌ترسی مه‌رگ خۆیان حه‌شاردابوو، سوپای توركیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وه‌حشیگه‌رییانه ده‌رگای ئه‌شكه‌وته‌كانی چیمه‌نتۆڕێژ كرد‌و دوای ئه‌وه‌ش ئاگری گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌م ئه‌شكه‌وته‌كان ده‌كرده‌وه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه به‌زیندوویی ده‌خنكان، ئه‌وه‌شی هه‌وڵی خۆ رزگاركردنی بدایه، یان له‌به‌ر دووكه‌ڵ بهاتایه‌ته ده‌ره‌وه، به نێزه‌و قه‌مه سكیان هه‌ڵده‌دڕین‌و ده‌یانكوشتن.
سه‌ید ره‌زا، ئه‌وه‌ی زانیبوو كه دۆخه‌كه زۆر ترسناكه ، به‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی شێرانه چوارچێوه‌ی گه‌مارۆكه‌ی سه‌ر خۆی‌و هێزه‌كه‌ی ده‌شكێنێت‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌ی ئۆڤاجك. به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه زۆر به قورسی له‌سه‌ر خۆی‌و هێزه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت، چونكه له‌م جه‌نگه‌دا كه پێی ده‌ڵێن جه‌نگی «كۆزلوجه»، هاوسه‌ره بچووكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌نی كوڕی‌و سێ كوڕه‌زای‌و نزیكه‌ی هه‌زار جه‌نگاوه‌ری بوونه قوربانی.
وه‌رزی زستان ته‌نگ به جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان هه‌ڵده‌چنێت، هێزه فاشی‌و په‌لامارده‌ره‌كه‌ی توركیاش به‌و دۆخه‌وه نه‌یده‌توانی درێژه به‌شه‌ڕ بدات، بۆیه سه‌رله‌شكری توركیا كه شاره‌زاییه‌كی باشی له فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه هه‌بوو، بیری كرده‌وه، ئاگربه‌ست سوودێكی زۆری ده‌بێت بۆیان، به‌م شێوه‌یه له رێگه‌ی پارێزگاری ئه‌رزینجانه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌ید ره‌زا ده‌كات‌و خودی پارێزگار ده‌نێرێته لای، كه ئه‌وكات «سه‌ید ره‌زا» له چیاكانی مونزور له سه‌نگه‌ردا بوون. به‌ڵێنی پێدابوون كه ته‌واوی داخوازییه‌كانی ده‌رسیمییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات‌و هه‌ر له‌ئێستاشه‌وه فه‌رمانی ئاگربه‌ستی داوه. هه‌روه‌ها وتبووی ده‌وڵه‌تی توركیا ئاماده‌یه قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و تاوانانه بدات كه ده‌رهه‌قی خه‌ڵكه‌كه كردوونی.
به‌م شێوه‌یه له رۆژی 5ی ئه‌یلولی 1937، له‌سه‌ر ناوبژیی پارێزگاری ئه‌رزینجان‌و به‌ڵێنه‌كه‌ی سه‌رله‌شكری توركیا، سه‌ید ره‌زا ده‌چێته ئه‌رزینجان‌و راسته‌وخۆ ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن.
كاتێك به‌ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌یبه‌نه ده‌ره‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی وتبوو: «رژێمی درۆزنی بێشه‌ره‌ف». له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌لازیز كرا‌و درایه دادگای سه‌ربازیی جه‌نگ‌و له لێكۆڵینه‌وه‌و پرسیاردا وتبووی: «له‌پێناوی مافی نیشتماندا تێكۆشاوه‌و هه‌ر كارێكی كردبێت رێككه‌وتووه له‌گه‌ڵ ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستی ده‌روونی خۆی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه به‌رزه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی‌و سه‌ربه‌خۆیی وڵات‌و به‌ده‌ر له‌مه هیچ هیوایه‌كی دیكه‌شی نه‌بووه.
وتووشێتی زۆر به‌سه‌ربه‌رزیی ده‌زانێ، له‌پاش ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵی له رێگه‌ی ئازادیی نیشتماندا خوێنی خۆی ببه‌خشێ‌و زۆر له‌سه‌رخۆو به‌بێ تێكچوون ئه‌و قسانه‌ی كردووه.
له رۆژی 18ی تشرینی 1937 سه‌ید ره‌زاو كۆمه‌ڵێك له هاوه‌ڵه‌كانی‌و كوڕێكی به‌بڕیاری دادگا، له‌سێداره‌دران.
له ساته‌وه‌ختی پێش سێپای له‌سێداره‌دان، به ده‌نگی به‌رز سه‌ید ره‌زا ده‌ڵێت: «له ته‌مه‌نی حه‌فتاو پێنج ساڵیم، خوێنم ده‌به‌خشم‌و به‌خوێن به‌خشه‌كانی كورد شاد ده‌بم».
حوسێنی كوڕی كه له‌گه‌ڵ خۆی له‌سێداره درا، ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت: «بابه نه‌ته‌وه‌ی كورد خۆشبی».
وه‌ك رایه‌كی تایبه‌تی، پێموایه له‌سێداره‌دانی سه‌ید ره‌زاو هاوڕێكانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا، ده‌قاوده‌ق له‌چوارچێوه‌ی تاوانی جینۆسایدی گه‌لی كورده له باكووری كوردستان، چونكه ئه‌و له‌به‌ر كوردبوون‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سیاسه‌تی سته‌مكاریی‌و جینۆساید له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی‌و هه‌زاران هاووڵاتی كوردی تر، گیانیان به‌خشی.
هاوارنامه
له2ی ته‌شرینی دووه‌می 1937، به‌ناوی خێڵه‌كانی ده‌رسیم نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، تایبه‌ت به‌دۆخی ده‌رسیم‌و تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌دژی دانیشتوانه‌كه‌ی كراوه. سه‌ره‌تای نامه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌كات: «رژێمی توركیا «15» ساڵ ده‌بێت له‌هه‌موو كوردستاندا سیاسه‌تی له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد جێبه‌جێده‌كات، به‌تایبه‌تی دوو ساڵێكه له‌دژی ناوچه‌ی ئێمه كه ده‌رسیمی پێده‌ڵێن، زۆر به‌تووندی ده‌ستی پێكردووه».
دیاره پێش ئه‌م نامه‌یه‌ش نامه‌و روونكردنه‌وه‌ی تریان ئاراسته‌كردوون، بۆیه له په‌ره‌گرافی دووه‌می نامه‌كه‌دا نووسیویانه: «هه‌روه‌ك له پێشدا بۆمان روونكردنه‌وه، ئێستاش به‌ناچاری پێتان راده‌گه‌یه‌نین، چونكه له‌باره‌ی مرۆڤایه‌تی‌و شارستانییه‌ته‌وه كۆمه‌ڵه‌ی ئێوه به‌رزترین دادگایه، كورد له‌ڕووی: «زمان، ئایین، ره‌گه‌ز، مێژوو، زانست‌و شارستانییه‌ته‌وه»، جیاوازیی زۆری له‌گه‌ڵ توركاندا هه‌یه‌و چه‌ند چه‌رخ له‌پێش تور‌كان له نیشتمانی خۆیدا «كوردستان» ژیاوه، ئێستا توركه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ناویان ببه‌ن، یان له‌كوردستان ده‌ریان بكه‌ن.
له‌به‌شێكی تری نامه‌كه‌دا هاتووه:» رژێمی توركیا، ئه‌و تاوانانه‌ی كه تائێستا له مێژووی نه‌ته‌وه‌كانی جیهاندا تۆمارنه‌كراوه، به پێشچاوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، به‌ناوی شارستانییه‌ته‌وه ئه‌نجامیداوه. نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر خاكی وڵاتی خۆی ژیاوه‌و زمان‌و ژیان‌و پیشه‌ی خۆی پاراستووه، له‌به‌دیهێنانی ئه‌ركی مێژوویی سه‌رشانی خۆی نه‌بێ، هیچ نیازێكی دیكه‌ی نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا «ژن‌و پیاو، گه‌نج‌و پیر، كوڕ‌و كچی» بووه‌ته قوربانی سیاسه‌تی تور‌كان.
له‌به‌شێكی تری نامه‌كه‌دا، له‌شه‌ش خاڵدا پۆلینی تاوان‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی توركیا كراوه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: قوتابخانه‌ی كوردی نییه، خوێندن‌و نووسین‌و گفتوگۆكردن به‌زمانی كوردی، به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه.
دووه‌م: منداڵی كورد، به‌زمانی توركیش بێ، رێگای پێ‌نادرێت له‌سه‌ره‌تایی به‌سه‌ره‌وه زیاتر بخوێننن.
سێیه‌م: یاسای تایبه‌تی دانراوه، بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ئه‌فسه‌ری كورد له‌ناو له‌شكری توركیا پێبگات.
چواره‌م: یاسای وا رێكخراوه، كه هیچ فه‌رمانبه‌رێكی كورد له ناوچه‌كانی كوردستاندا دانه‌مه‌زرێن، هه‌تا ئه‌گه‌ربێت‌و فه‌رمانبه‌ری ئاسایی بێت.
پێنجه‌م: لابردن‌و ده‌رهێنانی وشه‌ی «كورد‌و كوردستان» له‌نووسراوه زانستی‌و جواگرافی‌و مێژووییه‌كاندا.
شه‌شه‌م: به‌زه‌بری قامچی، كار به‌هه‌ندێك كچ‌و ژنی كورد بۆ دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی ده‌كه‌ن.
له‌نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه بێجگه له‌وه‌ش ماڵ‌و سامانیان له كوردان زه‌وتكردووه‌و پێنج پێنج‌و ده ده‌و چین چین ره‌وانه‌یان ده‌كه‌نه ناو تور‌كان، به‌مه‌رجێك نابێ كورد 5%ی رێژه‌ی دانیشتووانی توركیا پێكبهێنێت له‌هه‌ر شوێن‌و جێگایه‌كدا. هه‌روه‌ها چه‌ندین كچ‌و ژنی كوردیان له‌خێزانی خۆیان جیاكردۆته‌وه‌و به‌شێوه‌ی ژنی «ناڕه‌سمی»، له‌ماڵه توركه‌كان دانراون، هه‌ندێكی تریش له كورده‌كان به‌زۆر كراون به تورك، یان به‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆر له‌ناویان بردوون. ئیتر ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی له‌دژی كوردان كراون، ناوی شارستانێتی به‌سه‌ردا بڕاوه».
له په‌ره‌گرافێكی تری نامه‌كه‌دا ده‌ڵێن: «له‌توركیادا، له‌نزمترینه‌وه تا به‌رزترین فه‌رمانبه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیدان، له‌دادگاكاندا به‌بێ لێكۆڵینه‌وه، ئیستئناف یان ته‌میز، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانه‌وه بڕیارده‌درێت، ئه‌و دادگایانه وه‌ك مێگه‌ل كوردان راده‌پێچن‌و بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌كه‌ن».
له په‌ره‌گرافی پێش كۆتایی هاوارنامه‌كه‌دا، داوا ده‌كه‌ن : «هیوامان وایه كه رێكخراوی ئێوه هیچ كاتێك خۆی به‌بێگانه نیشان نه‌دا، سه‌باره‌ت به‌مافی مرۆڤایه‌تی‌و سیاسی نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان به‌ڕاستی ئاگاداری تاوانه‌كانی رژێمی توركیا بێت، پێویسته له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌ی كورد چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه».
جینۆسایدی ده‌رسیم و حكومه‌ت
رای جۆراوجۆر له‌باره‌ی تاوانی جینۆسایدی ده‌رسیمه‌وه هه‌یه، كورد‌و به‌شێك له‌دۆسته‌كانی به پشتبه‌ستن به‌جۆری تاوانه‌كه‌و یاسا‌و رێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌ت رێكه‌وتننامه‌ی ساڵی 1948ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی له‌ده‌رسیم دژی كورد كراوه، به‌هه‌موو پێوه‌رو لێكدانه‌وه‌یه‌ك تاوانی جینۆسایده. له‌ناو توركه‌كانیشدا دیارترین بۆچوون لێكدانه‌وه‌كانی «ئیسماعیل بێشكچی»یه، كه پێیوایه تاوانه‌كانی حكومه‌تی توركیا له‌دژی ده‌رسیم‌و دانیشتوانه‌كه‌ی كه كوردن، تاوانی جینۆسایده. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و رێوشوێنانه‌ی حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی‌و جێبه‌جێكردن‌و ته‌نانه‌ت یاسادانانیش له‌توركیا گرتویانه‌ته‌به‌ر، وای وێنا ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی كراوه‌و ئه‌نجامدراوه تاوانی جینۆساید نین، به‌ڵكو لێپرسینه‌وه‌ی پێویست بوون‌و ده‌بوایه بكرانایه، له‌كاتێكدا هێرش‌و په‌لارو كۆشتاری ده‌رسیمییه‌كان دژی كوردبوون‌و سڕینه‌وه‌ی كه‌لتوورو زمان‌و ناسنامه بووه.
بێگومان ئه‌م گفتوگۆیه، له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆسایدی ده‌رسیم 1937 تائێستا به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و به‌ڵگه‌كانیش تادێ زیاتر ده‌بن‌و زۆرجاریش سیاسییه‌كانی توركیا له‌كێبه‌ركێ‌و ململانێكانی نێوانیاندا وه‌ك كارت له‌دژی یه‌كتریی به‌كاریده‌هێنن، به‌ڵام له‌كرۆكدا ناچنه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و به‌پاساوی جیاجیا خۆیانی لێ ده‌بوێرن، بۆیه هێشتا دۆسیه‌ی تاوانه‌كه به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن هیچ حكومه‌تێك له‌حكومه‌ته‌كانی توركیاوه له‌دوای تاوانه‌كه وه‌ك جینۆساید نه‌ناسێنراوه.
بۆ نموونه له‌مانگی مارسی 2011، دادگای توركیا ئه‌وه‌ی به‌ڕوونی وت كه نابێت ئه‌وه‌ی له‌ده‌رسیم روویدا، وه‌ك تاوانی جینۆساید پێناسه بكرێت، چونكه به‌بڕوای دادگا ئه‌وه ئاراسته‌كراوێكی سیستماتیك نه‌بووه بۆ گرووپێكی ئیتنیكی دیاریكراو، دیاره ئه‌م بۆچوونه‌ی دادگا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌و سیاسه‌ته ره‌گه‌زپه‌رستییه‌یه كه به‌درێژایی مێژوو توركیا له‌دژی كورد‌و گروپه ئیتنیكیه‌كانی تر گرتوێتیه‌به‌ر.
سه‌رنجبده له 23ی نۆڤه‌مبه‌ری 2011، ئه‌وكاته‌ی ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بوو، هه‌ر له‌وكاته‌دا له‌گه‌ڵ پارتی گه‌لی كۆماری له‌ململانێیه‌كی تووندابوو، له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا به‌ئاشكرا ئه‌وه‌ی وت، كه ئه‌وه‌ی روویداوه یه‌كێكه له‌رووداوه تراژیدییه‌كان‌و به‌رپرسیارێتیه‌كه‌شی خسته ئه‌ستۆی دامه‌زرێنه‌ری پارتی گه‌لی كۆماری «مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك»و ئه‌مه‌شی وه‌ك په‌یامێك ئاراسته‌ی «كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆ» كرد.
ئه‌گه‌رچی ئه‌وكاته میدیای توركیا‌و ته‌نانه‌ت میدیای جیهانیش لێدوانه‌كه‌ی «ئه‌ردۆگان»یان به‌سه‌ره‌تایه‌كی ئه‌رێنی بۆ داوای لێبوردنی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی نه‌ك زاره‌كی ته‌نیا له‌ئاستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌سفكرد، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو «ئه‌ردۆگان» ئه‌مه‌ی ته‌نیا وه‌ك كارتێك له‌دژی نه‌یاره‌كانی‌و هاوكات بۆ ورووژاندنی رای گشتی له‌دژیان به‌كارهێنا، نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌بنه‌مادا باوه‌ڕی به‌وه هه‌بووبێت كه ئه‌وه‌ی له‌ده‌رسیم روویداوه‌و كراوه تاوانی جینۆسایده. سه‌لمێنراوترین به‌ڵگه‌ی به‌رده‌ستیش ئه‌وه‌یه كه كاتێك پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆگان به‌هێزبوو، به‌ئێستاشه‌وه به‌رده‌وام تاوانی جۆراوجۆر له‌دژی باكووری كوردستان‌و دانیشتوانه‌كه‌ی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش هیچی كه‌متر نییه له‌تاوانی جینۆساید‌و تاوانی دژه مرۆیی.
راستییه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، ده‌بێت حكومه‌تی توركیا نه‌ك ته‌نیا كه‌س، له‌به‌رامبه‌ر تاوانی جینۆساید له‌باكووری كوردستان به‌گشتی‌و جینۆسایدی ده‌رسیم‌و ته‌واوی تاوانه‌كانی تر بۆ نموونه تاوانی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن له‌ده‌سه‌رده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، به‌فه‌رمی داوای لێبوردن بكات، تا ئه‌مه‌ش نه‌كات، ناتوانرێت هیچ جۆره دڵنیاییه‌ك بدرێ، كه تاوانی جینۆساید له‌توركیا دووباره نابێته‌وه.
بۆچوون له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رسیمه‌وه
ساڵی 2012 پێنجه‌مین كۆنفرانسی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به‌جینۆسایدی ده‌رسیم له‌په‌رله‌مانی به‌لجیكا سازكرا، له‌م كۆنفرانسه‌دا، چه‌ندین شاره‌زاو یاساناس‌و نوێنه‌ری په‌رله‌مان‌و رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووس به‌شدارییان كرد. ئێمه كه دۆسییه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌مان بینی‌و خوێندمانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌رقاڵی ئه‌م كاره‌ی به‌رده‌ست بووین، به‌باشمان زانی پوخته‌ی به‌شێك له‌بیروبۆچوونه‌كان له‌م به‌شه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا جێبكه‌ینه‌وه، چونكه سه‌رنج‌و بۆچونه‌كان زۆر پێویست‌و گرنگن بۆ شاره‌زابوون‌و ناساندنی تاوانه‌كه به‌دنیای ده‌ره‌وه.
یورگن كلووت نوێنه‌ری فراكسیۆنی چه‌پی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رسیم ده‌ڵێت: «ئێمه ده‌زانین سه‌رۆك وه‌زیری توركیا به‌ناوی ده‌وڵه‌ت داوای لێبوردنی كرد، به‌ڵام ئه‌وه جیایه له به‌ڕه‌سمی ناسینی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه، پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌توركیا تائێستا به‌رده‌وامن، جموجووڵی سه‌ربازیی به‌رده‌وامه».
ئه‌دیبه شاهین: «ئێمه ئه‌وه‌ی ئێستاش به‌سه‌رمان دێ، ریشه‌ی له‌ڕابردوو ئاو ده‌خواته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕاشكاوی باسی قه‌تڵوعامی ده‌رسیمی كرد، ئیدی باسی ئه‌و كوشتاره زیاتر هاتۆته ناو ناوانه‌وه. زۆر له‌وانه‌ی له‌بنه‌ماڵه‌ی خۆیاندا ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌زموون كردووه، لێی ده‌دوێن. له‌دوای قه‌تڵوعامی ده‌رسیم وه‌ك ده‌زانین به‌رنامه‌ی به‌زۆر ملپێدانان یان سڕینه‌وه‌ی كه‌لتووری به‌ڕێوه‌چووه».
حه‌یده‌ر ئیشك: «له‌مێژووی توركیادا تاوانی ده‌رسیم جێنۆسایده دژبه گه‌لی كورد. راستی ئه‌وه‌یه ئه‌و قه‌تڵوعامه به‌فه‌رمانی ئه‌تاتورك‌و به‌ده‌ستی فه‌رمانده ناوچه‌ییه‌كانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو. ئێستا ئێمه داوا ده‌كه‌ین ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و رابردووه‌ی خۆی روبه‌ڕوبێته‌وه‌و پێ له‌تاوانه‌كانی بنێ، من له‌منداڵییه‌وه له‌زمانی دایكی خۆم بێبه‌ش كراوم، ناتوانم به‌كوردی بنووسم. كوردان یه‌كێك له‌گه‌له هه‌ره كۆنه‌كانن. 4000 ساڵ به‌ر له‌توركه‌كان له‌و ئاو‌و خاكه‌دا ژیاون. ئێستا زازاكی له‌مه‌ترسیی له‌ناوچووندایه. له‌ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌سه‌ریه‌كه‌وه 70000 كه‌س كووژراون. كاربه‌ده‌ستێكی تورك كه سه‌رده‌مێك وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه، باسی كردووه كه چۆن گازیان به‌ئه‌شكه‌وتاندا كردووه‌و ئینسانیان وه‌ك مشك قڕكردووه».
مونزور چه‌م: «ئێمه ساڵانی زوو ده‌ستمانكرد به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤارێك له‌سه‌ر ده‌رسیم. هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كردین‌و ده‌یانوت له‌به‌ر ئه‌و شتانه‌ی ده‌ینووسن، هه‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوانتان ده‌كا كه به‌سه‌ر نه‌وه‌ی پێشووتاندا هات. ئێمه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی سه‌ید ره‌زا ده‌دواین‌و باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بوو رۆژێك دێ ئه‌وانه‌ی ئه‌وو هاوڕێیانی ئه‌وییان كوشت بهێنرێنه به‌رده‌م دادگای مێژوو. ئه‌وه‌ی له‌ده‌رسیم روویدا، شتێكی نه‌خشه بۆ داڕێژراوبوو. به‌دوای قه‌تڵوعامی ده‌رسیمدا لۆگۆی یه‌ك له ڕۆژنامه‌كان بوو به «توركییه توركلارن دیر» واتا توركیا هی توركه‌كانه. ئه‌وه به‌ڕاشكاوی ده‌رخه‌ری بیری ناسیۆنالیستی توركه. به له‌به‌رچاوگرتنی كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌ت، وه‌ك یاسای دامه‌زراندن (ئیسكان)، یاسای تونجه‌لی ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و كوشتارانه‌ی له كوردان كران به‌پلانبوون. بۆ وێنه سه‌ید ڕه‌زا باوه‌ڕی به « ئاشتی» هێنا خۆی راده‌ستكردو كوشتیان، به‌ڵام ساڵێك دوای ئه‌وه كوشتاری گه‌وره‌تر كرا. ته‌نانه‌ت له‌و عه‌شیره‌تانه‌ش كه بێلایه‌ن بوون».
دكتۆر به‌رات ئوێزئیپه‌ك: «من كوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌كی توركی سوننیم. له‌په‌روه‌رده‌ی ره‌سمیدا وا تێده‌گه‌یه‌نراین ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌هێشتنی خراپه، زۆر شتی كردووه. ئێمه زۆر دره‌نگ زانیمان، زۆر دره‌نگ بیستمان ئه‌وانه قه‌تڵوعام كراون.
مارتین ڤان بڕاونێسن: «زۆر به‌ڵگه‌ی ئاشكرا له‌سه‌ر ده‌رسیم هه‌ن كه ئێمه دڵنیا ده‌كه‌ن ئه‌و توندوتێژیی‌و زه‌بروزه‌نگه ره‌هه‌ندی زۆر قووڵ‌و به‌ربڵاوی هه‌بووه. زۆر عه‌شیره‌ت به‌ته‌واوی ریشه‌كێش كراون. له‌كتێبه مێژووییه ره‌سمییه‌كاندا، هیچ باسی ئه‌وه ناخوێنیینه‌وه سه‌باره‌ت به رۆڵی ده‌رسیم له‌بزووتنه‌وه‌ی كوردیدا. دووكه‌س كه خه‌ڵكی ده‌رسیم بوون دكتۆر نوری ده‌رسیمی‌و دكتور شوان له‌ڕوانگه‌ی ناسیۆنالیزمی كوردییه‌وه باسی ده‌رسیم ده‌كه‌ن، باسی ئه‌و تاوانه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن كه له‌ده‌رسیم كردوێتی. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی هۆڵه‌ندییه‌كانی هاونیشتمانی من له‌ئاچێ له‌ئه‌ندۆنێزی كردیان. له‌توركیا یه‌كه‌م كه‌س كه كوشتاری ده‌رسیم وه‌ك جێنۆساید ده‌ناسێنی ئیسماعیل بێشكچی-یه كه له‌ساڵی 1977 ئه‌وه‌ی نووسی. له‌دوای خۆڕاده‌ستكردنی سه‌ید ره‌زاش، زه‌بروزه‌نگی سه‌ره‌كی له‌ساڵی 1938 ده‌ستیپێكرد. چه‌ند عه‌شیره‌ت كه هاوكارییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت كردبوو، ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانیشیان كوژران.
ئه‌رداڵ دۆغان: «كاتێك باسی ده‌رسیم ده‌كه‌ین، هه‌میشه تێوه‌گلانی به‌ڕێز «موێنش»م سه‌باره‌ت به‌و دۆزه وه‌بیردێته‌وه. ده‌زانین هێشتا تاوانی 1938 كۆتایی نه‌هاتووه، ده‌بێ داخوازییه‌كان سه‌باره‌ت به ده‌رسیم چڕتر بكرێنه‌وه.
ئه‌دیب یووكسه‌ڵ: «ته‌نیا قانوونێكی بنچینه‌یی له‌دنیادا كه زمانی تێدا قه‌ده‌غه‌كرابێ، قانوونی بنچینه‌یی توركیایه. براكه‌ی منیان له‌پێش چاوم كوشت، 4 ساڵان له‌زینداندا رایان گرتم، منێكی كه ته‌نانه‌ت زلله‌م له توركێكیش نه‌داوه. من ده‌مه‌وێ خۆم خۆم داگایی بكه‌م، له‌دنیادا قانوونی زۆر جوان هه‌ن، به‌ڵام جێبه‌جێكردنیان نییه».
پرۆفێسۆر ڕۆناڵد موێنش»: من له‌به‌رلین داوامكرد ده‌بێ دادگایه‌ك پێكبێت له‌توركیا له‌سه‌ر ده‌رسیم، به‌ڵام نه‌كرا. توندوتیژیی له‌سه‌ر كورده‌كان زیاتربووه. توركیا له‌شه‌ڕ دژی كورده‌كاندا فڕۆكه‌ی «درۆن»ی بێ سه‌رنشین به‌كار ده‌هێنێ. حه‌وت په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ن كه توركیا ئیمزای كردوون، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی زۆر له‌و په‌یماننامانه پێشێل ده‌كات. توركیا به‌دووی ئه‌وه‌وه‌یه كه خه‌لافه‌تێكی نوێ دابمه‌زرێنێ‌و ببێته رێبه‌ری موسڵمانان. ده‌یه‌وێ ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپاش، به‌ڵام له‌پێشدا ده‌بێ مه‌رجی ئه‌و ئه‌ندامه‌تییه له‌خۆیدا پێكبهێنێ.
هه‌تا ئێستاش سیاسه‌تی له‌ناوبردنی كورد به‌رده‌وامه. ده‌رسیم نرخی ره‌مزیی بۆ كورد زۆره. ئه‌م په‌رله‌مانه ده‌بێ بجووڵێ‌و له‌قه‌ده‌ر خۆی كارێكی ئه‌وتۆ بكات، تاوانی ده‌رسیم دووپات نه‌بێته‌وه.
دكتۆر باری فیشر: «له ساڵی 2008 كه من باسی ئه‌تاتوركم سه‌باره‌ت به‌تاوانی ده‌رسیم هێنایه گۆڕێ، له توركیا دۆسێیه‌كیان له‌دژم كرده‌وه، ئه‌وه ده‌كرێ 6 ساڵ زیندانی به‌دواوه بێ. من زۆرجار هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه، به‌ڵام پۆلیس پێی راگه‌یاندم مه‌ترسییه‌كی راسته‌وخۆم له‌سه‌ر نییه. بۆ تێگه‌یشتنی ده‌رسیم من ئاماژه به‌سێ بڕگه ده‌كه‌م، له‌ساڵی 1915 كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كان، به‌ر له‌ساڵی 1923و ئیمزای په‌یماننامه‌ی لۆزان، له‌و ساڵه‌داو له‌ساڵی 1924 په‌سه‌ندكردنی « قانوونی چاكسازیی خۆرهه‌ڵات» زۆرجار وتراوه ئه‌و به‌ربه‌ستانه سه‌ركه‌توو نه‌بوون، كورده‌كان ئاشناییه‌كی تازه‌یان په‌یداكرد، ئه‌و پێشكه‌وتنه گرنگه. له 25 ساڵی رابردوودا زۆر بڤه‌و تابوو شكاون. ده‌رسیم رێنێسانسێكه له‌مه‌ڕ كوردبوون. «قانوونی تونجه‌لی» كه دوای جێنۆسایدی ده‌رسیم ده‌ركه‌وت، كه بووه هۆی زه‌بروزه‌نگی زیاتری كه‌مالیسته‌كان. له‌و قسانه‌ی كه توركیا له‌دژی من وروژاندیان، به‌ڕاشكاوی باسی به‌رپرسیارێتی شه‌خسی ئه‌تاتوركم كرد له‌و تاوانه‌دا، ئه‌وه تاوانكارییه‌ك بوو له‌دژی مرۆڤایه‌تی. ئێستا ده‌بێت گفتوگۆیه‌ك ده‌ستپێبكات بۆ ئاماده‌كردنی دادگایه‌ك».
گوڵتان كشاناك: «ده‌رسیمییه‌كان هه‌م سوننی نه‌بوون‌و هه‌م توركیش نه‌بوون. بۆیه ناولێنانی تاوانی ده‌رسیم وه‌ك كۆمه‌ڵكوژیی ئاسانه. هه‌تا به‌ته‌واوی له‌بن‌و بنچینه‌ی نه‌كۆڵرێته‌وه، شته‌كان به‌باشی نازانین. به‌وه‌ی كه چه‌ند كه‌س كوژراون‌و چه‌ند كه‌س چه‌كداربوون، بارودۆخی تاوانی ده‌رسیممان بۆ روون نابێته‌وه. ده‌بێ باسی ئه‌و شێواندن‌و تێكداناش بكرێ كه ده‌وڵه‌ت كردی، به‌تایبه‌تی دژی ئه‌وانه‌ی سوننه نه‌بوون. ده‌بێ له‌وه‌ش بكۆڵرێته‌وه ئه‌و شتانه‌ی دوای ئه‌و تاوانه قه‌ومان چی بوون؟
سه‌باحه‌ت تونجه‌ل: ئێمه دوو مێژوومان ئه‌زموون كردووه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌ی له‌خوێندنگه‌كاندا پێیان وتووین‌و مێژوویه‌كیش كه تێێدا ژیاوین، ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌بووه له‌هه‌موو دنیادا هه‌وڵده‌ده‌ن به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا كردوویانه به‌ڕایه‌ڵكردنی پردێك له‌ڕابردووه‌وه به‌ره‌و ئێستا. له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ده‌بێ كار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌رسیم بكرێ. به‌ڵام هه‌تا مه‌سه‌له‌ی كورد جێبه‌جێ نه‌بێت، ناڕوونییه‌كانی له‌مه‌ڕ تاوانی ده‌رسیمیش ڕوون نابێته‌وه.»
بەشی سێیەم و کۆتایی
جینۆسایدی دوای ده‌رسیم؟
جینۆسایدی ده‌رسیم دوا وێستگه‌ی تاوانه‌كانی حكومه‌تی توركیا نییه، به‌ڵكو دوای ده‌رسیمیش تاوان له‌فه‌لسه‌فه‌ی حكومڕانیی توركیا، ره‌گه‌زێكی دانه‌بڕاوه‌و به‌رده‌وام به‌دوای ره‌وایه‌تیداندا ده‌گه‌ڕێ. ده‌كرێ لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌كی سه‌لمێنراو بێنینه‌وه، بۆ نموونه:
جگه له‌تاوانی جینۆسایدی ده‌رسیم له‌ماوه‌ی ساڵی 1935 بۆ 1945، نزیكه‌ی «400» هه‌زار كورد له‌باكووری كوردستان له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی راگواستندا له‌سه‌ر زێد‌و ماڵی خۆیان ده‌ركراون، ئه‌مه‌ش جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ی سڕینه‌وه‌ی كورد بووه له‌سه‌ر خاك‌و نیشتمانی خۆی، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌پرۆسه‌ی قڕكردن «جینۆساید»ی كورد. ئه‌م پرۆسه‌یه له‌یه‌ك كاتدا لایه‌نی ئابووریی‌و كه‌لتووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و...هتد-ی گرتۆته‌وه‌و تێكی شكاندوون‌و له‌به‌ر یه‌كی هه‌ڵوه‌شاندوونه‌ته‌وه.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی توركیا به‌رامبه‌ر كورد‌و خاك‌و شوناسه‌كه‌ی، رۆژ له‌دوای رۆژ شێواز‌و میكانیزم‌و یاسای جیاجیای بۆ به‌رده‌ست كراوه، هه‌روه‌ك له25-1-1967 حكومه‌تی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌وده‌ت سۆنای یاسایه‌كی ده‌ركرد، به‌پێی ئه‌و یاسایه، به‌ڕه‌سمی زمانی كوردی یاساغ كرا، له‌ساته‌وه‌ختی ده‌ركردن‌و جێگیركردنی یاساكه‌وه «كتێب، گۆڤار، رۆژنامه، به‌ڵگه‌نامه، شریتی گۆرانی، مۆزیكی كوردی» یاساغكران‌و سزای جۆراوجۆریان له‌سه‌ر دانرا.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه ته‌نیا له‌نێوان ساڵانی 1965 بۆ 1970 سیاسه‌تی ره‌وپێكردن‌و راگواستنی كورد، چه‌ندین لایه‌نی نه‌رێنی‌و كاریگه‌ریی خراپی به‌دوای خۆیدا هێناوه، كه ده‌كرێت به‌پشتبه‌ستن به‌و سه‌رچاوانه به‌مشێوه‌یه ده‌ستنیشانیان بكه‌ین:
یه‌كه‌م: ره‌وكردن بووه به‌هۆكاری له‌ناوچوونی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی ناوچه كوردنشینه‌كان، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مرۆیی له‌باكووری كوردستان كردووه.
دووه‌م: سیاسه‌تی ره‌وپێكردن بۆته یه‌كێك له‌هۆكاره كاریگه‌ره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ستراكچه‌ری باوی خێزان كه له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هه‌یه، كه ئاكام ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ستراكچه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی كورده‌واریی داناوه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی.
سێیه‌م: ده‌رپه‌ڕاندن‌و ره‌وپێكردنی به‌زۆر، یه‌كێك بووه له‌هۆكاره‌كانی له‌ناوبردنی كورد، چونكه دووی خستوونه‌ته‌وه له‌خاك‌و نیشتمانی خۆیان‌و فڕێی داونه‌ته ژینگه‌یه‌كی تر، كه ئه‌مه‌ش ناچاری كردوون رابردووی خۆیان له‌بیربكه‌ن‌و داب‌و نه‌ریتی خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن.
چواره‌م: ره‌وپێكردنی به‌زۆر هه‌روه‌ك چۆن ئامانجی سیاسیی هه‌یه، هاوكات ئه‌نجامی سیاسیشی هه‌بووه، بۆنموونه ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام ژماره‌ی كوردی له‌سه‌ر خاك‌و نیشتمانه‌كه‌ی خۆی كه كوردستانه كه‌مكردۆته‌وه، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێك بووه له‌نه‌خشه سیاسییه‌كانی توركیا به‌به‌رده‌وامی.
له‌درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیادا، له‌ساڵی 1980 به‌بیانوی پشتێنه‌ی ئاسایش له‌سه‌ر سنووری «ئێران، عیراق، سوریا»، بڕیارێكی ده‌ركرد. به‌پێی ئه‌م بڕیاره به‌پانی «10 بۆ 20» كیلۆمه‌تر، به‌ڕه‌سمی له‌هاووڵاتیان یاساغ كرا هیچ جۆره كشتوكاڵ‌و ئاژه‌ڵداریی‌و كار‌و كاسپییه‌كی لێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌پاساوی به‌په‌رچدانه‌وه‌ی كاری به‌ناو ئاژه‌وه‌گێڕیی، به‌هه‌زاران دوكان‌و بازاڕییان له‌م شارانه‌ی خواره‌وه داخست «غازی عه‌نتاب، ئامه‌د، كلیسیا، به‌تلیس، بایه‌زید»و چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ی تر.
له‌ساڵه‌كانی 1981 بۆ 1990، له 1990 بۆ 2000و به‌ره‌و سه‌ره‌وه، تائێستاش، به پشتبه‌ستن به‌ده‌ستووری كۆن‌و نوێ، هاوكات یاسا كۆن‌و نوێكان كاركرد له‌سه‌ر نه‌خشه رێگه‌ی له‌ناوبردن‌و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد له‌سه‌ر ئاستی له‌ناوبردنی مرۆیی، له‌ناوبردنی ئابووری، له‌ناوبردنی كه‌لتووری، له‌ناوبردنی ناسنامه، له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ستراكچه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان، به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك به‌رده‌وامی هه‌بووه‌و هه‌یه.
كه‌واته راسته ده‌رسیم یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین وێستگه‌كانی تاوانی جینۆساید له‌باكووری كوردستان، به‌ڵام نه‌خشه‌ی جینۆسایدی باكووری كوردستان پێش ده‌رسیم‌و پاش ده‌رسیم، به‌رده‌وام یه‌كێك بووه له‌پلان‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ستراتیژی ده‌وڵه‌تی توركیا، له مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه تا ده‌گاته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان. ره‌نگه نوێترین نموونه كۆمه‌ڵكوژیی رۆبۆسكێ‌و جه‌زیره‌ی بۆتان‌و ئابڵوقه‌دانی شار‌و شارۆچكه‌كانی باكووری كوردستان، راسترین‌و باشترین نموونه‌ی سه‌لماندنی ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بێت.
چه‌ند نموونه‌یه‌ك
لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌تی جینۆسایدكردنی كورد له‌باكووری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، چونكه ئه‌م نموونانه به‌خودی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاشه‌وه ناتوانن ره‌تیبكه‌نه‌وه، به‌ڵكو له‌به‌هێزترین حاڵه‌تدا پاساوی نابه‌جێی بۆ دێننه‌وه.
*له‌ساڵی 1935ه‌وه زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه كوردی‌و كوردستانییه‌كان، سیمای مه‌ده‌نیان لێبڕێنراو وه‌ك ئامانجێك كرانه سه‌ربازگه‌ی سوپای توركیا.
*له‌ساڵی 1953 جه‌لال بایاری سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌ڕه‌وانی ئه‌مه‌ی به‌ڕۆژنامه‌نووسان وت: «هیچ كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌توركیادا نییه».
*له‌ساڵی 1959 حكومه‌ته‌كه‌ی «عه‌دنان مه‌ندریس» به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توندوتیژ وڵامی كار‌و چالاكییه رۆشنبیرییه كوردییه‌كانی دایه‌وه‌و 49 نووسه‌رو رووناكبیری ده‌ستگیركرد.
*له‌ساڵی 1961 كاتێك حكومه‌تی «عه‌دنان مه‌ندریس» به‌كۆده‌تاو له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نه‌راڵ «جه‌مال گورسێل» كۆتایی پێهات، سیاسه‌تی جینۆساید‌كردن درێژه‌ی كێشا.
*له‌ساڵی 1937 بۆ 1965 ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، رێگه‌یان به گه‌شتیاران نه‌ده‌دا بچنه ناوچه كوردستانییه‌كان، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه سه‌ربازیی‌و داخراون، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی سیاسه‌تی جینۆسایدكردن‌و خاك سوتاندنی باكووری كوردستان له‌لێكۆڵه‌رو توێژه‌رو رۆژنامه‌نووسان بشارنه‌وه.
*له14ی شوباتی 1967 حكومه‌تی توركیا یاسای چاودێریی رۆشنبیریی ده‌ركرد، به‌ژماره «6، 7635»، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێگرییه‌ك له‌هه‌موو كار‌و چالاكییه‌كی رۆشنبیریی‌و كه‌لتووریی كوردی.
*له‌نێوان ساڵی 1925 بۆ 1950، 1960 بۆ 1963، 1970 بۆ 1974، له‌ساڵی 1980و سه‌ره‌تای دوو هه‌زار، ده‌وڵه‌تی توركیا باكووری كوردستانی بۆ «13» هه‌رێم له‌ژێر حوكمی عورفی‌و یاسای له‌ناكاودا راگرتبوو.
*له‌ساڵی 1994 له‌باكووری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه، به‌پاساوی بوونی چالاكیی چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان «4000» چوار هه‌زار قوتابخانه داخراون.
*له‌ساڵی 1993 بۆ 1994 ده‌وڵه‌تی توركیا، «3200» هاووڵاتی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی تیرۆركردوه، كه زۆربه‌یان چالاكوانی مه‌ده‌نی‌و رووناكبیرو نووسه‌رو سیاسیی مه‌ده‌نی بوون.
*ته‌نها له‌نێوان ساڵی 1984 بۆ 1996 تێچووی جه‌نگی ده‌وڵه‌تی توركیا دژی باكووری كوردستان‌و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان «40» چل ملیار دۆلار بووه.
*ده‌وڵه‌تی توركیا له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی به‌جاشكردندا، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته ساڵانه چه‌ندین ملیار دۆلار، خه‌رج ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك سیاسه‌تێك بۆ دروستكردنی كێشه‌و گرفت.
تێكڕای ئه‌مانه وه‌ك نموونه، ده‌توانین وه‌ك به‌شێك له‌سیاسه‌تی جینۆسایدی ده‌وڵه‌تی توركیا دژی كورد‌و ناسنامه‌ی كوردبوون‌و خاك‌و نیشتمانه‌كه‌ی بناسێنین.
كۆمه‌ڵكوژی رۆبۆسكی
رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی توركیا، به درێژایی مێژوو هێرش‌و په‌لاماری دانیشتووان‌و خاكی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانیان داوه، كه داگیریان كردووه، دیارترین تاوانی ئه‌نجامدراو تاوانی جینۆسایدی شاری ده‌رسیم‌و دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی، كه له‌پێشووتر باسمان كرد‌و به‌شێك له‌ورده‌كارییه‌كانیمان خسته‌ڕوو.
تاوانی كۆمه‌ڵكوژی یان جینۆسایدی رۆبۆسكی له‌ناوچه‌ی شه‌رناخی باكووری كوردستان، یه‌كێكه له‌تاوانه ره‌ش‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سڤیل‌و كاسبكاری ئه‌و ناوچه‌یه، كه له 28-12-2011 دا له‌نزیك سنووری «توركیا- عیراق» روویدا.
تاوانه‌كه له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌ی «ئێف 16»ه‌وه جێبه‌جێ كرا، ئامانجه‌كانیش كۆمه‌ڵێك له‌دانیشتووانی گوندنشین بوون، ئامانجیشیان له‌نزیك په‌ڕینه‌وه‌ی سنووری «توركیا- عیراق» كاروكاسبـی بووه نه‌ك مه‌به‌ستێكی ئه‌منی یان سه‌ربازی یان هه‌ركارێك له‌دژی حكومه‌تی توركیا.
ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی باكووری كوردستان «40» كه‌س بوون كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا بوون، دانیشتووی گونده‌كان بوون‌و زۆربه‌ی گه‌نج‌و مێردمنداڵ بوون، كاری ئه‌م كۆمه‌ڵه كورده گواستنه‌وه‌ی شتومه‌كی وه‌ك جگه‌ره‌و خۆراكی جۆراوبوو له‌نێوان سنووری «توركیا- عیراق»دا نه‌ك شتێكی تر.
له‌ڕۆژی یه‌كه‌می دوای تاوانه‌كه، كه‌سوكاری قوربانییه‌كان كه‌وتنه گه‌ڕان‌و پشكنین، توانییان ته‌رمی «34» كه‌س بدۆزنه‌وه كه «28»یان سه‌ربه یه‌ك خانه‌واده بوون، ژێده‌رو سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌وه‌یان پشڕاست كردۆته‌وه كه دوو كه‌س له‌نێو ئه‌م كۆمه‌ڵه‌دا توانیویانه به‌ره‌و ناو خاكی عیراق هه‌ڵبێن‌و رزگاریان ببێت.
سیرفیت كه یه‌كێك له‌ده‌ربازبووه‌كانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ناوچه‌ی شه‌رناخه، باسی ئه‌وه ده‌كات‌و ده‌ڵێت: ئه‌وان خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بوون له‌سنووری نێوان توركیا‌و عیراقدا، چونكه له رووی دارایی‌و ژیانه‌وه پێویستیان پێی بووه، ئه‌م كاره‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستن‌و ئاسایشی سنووره‌وه ئاشكرابووه نه‌ك نه‌زانراو.
ئه‌م تاوانه وه‌حشیگه‌ریی‌و كۆمه‌ڵكوژییه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی باكووری كوردستان‌و توركیا‌و هه‌رێمایه‌تی‌و ئه‌وروپاو نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی تووندی دژ به‌حكومه‌تی توركیا به‌دوای خۆیدا هێنا، چه‌ندین رێپێوان‌و خوپێشاندانی جیاجیای لێكه‌وته‌وه، تا ئاستی به‌ریه‌ككه‌وتنی تووند له‌نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منی‌و سه‌ربازییه‌كانی توركیادا.
له7ی یه‌نایه‌ری ساڵی 2014 پوخته‌ی دۆسێی تاوانی رۆبۆسكی به‌م شێوه‌یه داخرا، نووسیگه‌ی ئه‌ركان بۆ داواكاری گشتی سه‌ربازی، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی تۆماركرد كه ئه‌وه‌ی روویداوه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی ئه‌رك‌و ئه‌و ده‌ستڕۆشتوویه‌ی پێیاندراوه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه، ئه‌مه له‌كاتێدا كه‌سوكاری قوربانییه‌كان‌و چه‌ندین رێكخراوی مافی مرۆڤ سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه تۆماركردبوو.
یه‌كێك له‌دیارترین رۆژنامه‌نووسه‌كان، فرێدریك گیردینك، ژنه رۆژنامه‌نوسی هۆڵه‌ندی‌و ته‌نیا رۆژنامه‌نووسی بیانییه له‌ئامه‌دی باكووری كوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی گه‌یشتۆته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به‌رپرسه له‌ڕووداوی رۆبۆسكی، له‌و رووداوه‌دا به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه ده‌یان هاووڵاتی كوردی باكوور بوونه قوربانی.
فرێدریك له‌چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاووڵاتیدا ده‌ڵێت: له‌ڕووی سیاسییه‌وه ئه‌ردۆگان به‌رپرسه له‌ڕه‌شه‌كوژیی رۆبۆسكی. به‌ڵام نه‌متوانی بزانم ئه‌گه‌ر فه‌رمانی كۆتایی بۆردمانه‌كه ئه‌و ده‌ری كردبێت یان نا، تێگه‌یشتن له‌زنجیره‌ی فه‌رمان له‌سوپای توركیادا مه‌حاڵه. به‌ڵام من نزیكه‌ی 100% دڵنیام كه ره‌شه‌كوژیی رۆبۆسكی هه‌رگیز به‌رێكه‌وت نه‌بووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: من بیردۆزێكی تایبه‌تم داناوه كه به‌رای خۆم راسته‌و باس له‌هۆكاری روودان‌و ده‌رهاویشته‌كانی روداوه‌كه ده‌كات. تاوه‌كو دیكیۆمێنته نهێنییه‌كان ئاشكرانه‌كرێن‌و له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كراوه‌دا رووداوه‌كه نه‌خرێته‌ڕوو، مه‌حاڵه به‌ته‌واوی دڵنیاببینه‌وه له‌ڕاستیی هه‌ر بیردۆزێك. ئه‌مه‌ش پێناچێت به‌م نزیكانه رووبدات.
دۆسێی كۆمه‌ڵكوژیی رۆبۆسكی، یه‌كێكه له‌تاوانه گه‌وره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا دژ به‌گه‌لی كورد له‌باكووری كوردستان، كه‌سوكاری قوربانییه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و مافی مرۆڤ‌و هێزو لایه‌نه كوردستانی‌و دیموكراتخوازه‌كانی باكووری كوردستان‌و توركیا، ساڵانه‌و به‌شێوازی جیاجیا، گوشار له‌سه‌ر حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدارنی توركیا دروست ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بكه‌رانی راسته‌قینه‌ی تاوانه‌كه له‌به‌رده‌م دادگا رابگرن‌و ته‌واوی نهێنی‌و ورده‌كارییه‌كانی تاوانه‌كه بۆ رای گشتی ئاشكرابكرێت، ئه‌مه له‌كاتێدایه تائێستا حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئاماده‌یی چوونه ژێرباری ئه‌م داواكارییه‌یان نییه.
ئه‌نجام و پێش كۆتایی
ئه‌م كار‌و پشكنینه‌ی به‌رده‌ست، له‌باره‌ی تاوانی جینۆسایدكردنی باكووری كوردستان، ده‌مان گه‌یه‌نێته سه‌ره‌داوێكی باش‌و بابه‌تی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه باكووری كوردستان، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پێكهاته‌كان «مرۆیی، خاك، شوناس، زمان، كه‌لتوور، ئابووریی، ژینگه»، له‌چوارچێوه‌ی پلان‌و نه‌خشه‌یه‌كی تۆكمه، به‌پشت به‌ستن به‌زه‌هنیه‌ت‌و سیاسه‌تێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه، رووبه‌ڕووی سیاسه‌تی جینۆساید‌كردن بۆته‌وه.
ئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌تی جینۆسایدكردنه‌ی باكووری كوردستان، لێكه‌وته‌و كاریگه‌ریی جیاجیایه‌و ئاسان نییه له‌م ئیشه‌ی ئێمه كه له‌به‌رده‌سته، ته‌واوی لایه‌نه‌كانی بخرێته‌ڕوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌و پێی گه‌یشتین ئه‌وه‌یه، كه جینۆساید‌كردن له‌باكووری كوردستان به‌ده‌ستوورو به‌یاساو به‌بڕیار سیستماتیك كراوه، له‌ئاست كۆمه‌ڵگه‌ی تورك زماندا ئاماده‌سازیی له‌په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی خوێندگاوه تائاستی په‌یمانگه‌و زانكۆ، له‌سه‌ر ئاستی تێكڕای كایه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتوورییه‌كان بۆ كراوه‌و ره‌وایه‌تی پێدراوه.
بۆیه كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تی توركیا، هه‌میشه ئامانجی له‌ناوبردن بووه بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش هه‌رچی شێوازی هۆڤیانه‌و نامرۆڤانه‌یه گیراوه‌ته‌به‌ر. ره‌نگه ئه‌وه راست بێت كه كورد له‌به‌رگریی‌و ته‌سلیم نه‌بووندا، له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و به‌رخوداندا، سه‌رسه‌خت بووبێت‌و داكۆكی بوێرانه‌ی كردبێ، بۆیه له‌به‌رامبه‌ر په‌لامارو شاڵاوی جینۆسایددا، خۆی راگرتووه‌و هه‌ستاوه‌ته‌وه سه‌رپێ، ده‌نا وه‌ك زۆر نه‌ته‌وه‌و نیشتمان‌و زمان‌و كه‌لتووری تر، ئێستا ئاسه‌واریشی نه‌مابوو.
گه‌یشتن به‌ڕاستی له‌باره‌ی جینۆسایدی باكووری كوردستان، گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنامه‌ی ساڵی 1948 باشترین ده‌ریچه‌و پێوه‌ره بۆ سه‌لماندنی، هه‌روه‌ك به‌پێی هه‌مان رێككه‌وتنامه پێویسته له‌وه تێبگه‌ین كه ده‌وڵه‌تی توركیا گه‌وره‌ترین تاوانباری ئه‌م دۆسێیه‌یه، كه تائێستا هیچ یه‌كێك له‌حكومه‌ته‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌فه‌رمی نه‌یسه‌لماندووه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هێنراوه، تاوانی جینۆساید، به‌ڵكو پاساوی به‌بیانووی پاراستنی سیاده‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ده‌هێنێته‌وه.
لایه‌نێكی تری راستییه‌كی تاڵ ئه‌وه‌یه، كه تاوانی جینۆسایدكردنی باكووری كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڕه‌سمی نه‌ناسێنراوه، ئه‌مه‌ش كێماسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی‌و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و ته‌واوی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا دژی تاوانی جینۆساید وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆسه‌ر مرۆڤایه‌تی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌چاوانه‌ی بۆ ئه‌م باسه به‌كارهێنراون:
-جینۆساید‌و ئه‌نفالی كورد، چنار نامیق، 2012، چاپی یه‌كه‌م، كه‌ركوك.
-ئه‌مه له‌ده‌رسیم روویدا، ئاماده‌كردن به‌زمانی توركی: موتزور چه‌م، وه‌رگێڕانی بۆ كوردی: ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل، ساڵی چاپ: 2013.
-جینۆسایدی گه‌لی كورد، د. مارف عومه‌ر گوڵ، 2003، سلێمانی، چاپی دووه‌م.
-مێژووی جینۆسایدی گه‌لی كورد، رێكار مزوری، كه‌ركوك، 2013.
-كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ده‌رسیم، حسێن یه‌ڵدرم، وه‌رگێڕانی كاوه ئه‌مین، 2007.
-قه‌تڵوعامی كورد له‌توركیا، وه‌رگێڕانی له‌فه‌ره‌نسیه‌وه: نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا- 2008.
-ده‌رسیم له‌مێژووی كوردستاندا، د. نوری ده‌رسیمی، وه‌رگێڕانی: دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌تاح دزه‌یی، 2001 .
www.dilawererebi.wordpress.com
www. elaph.com
www.dilawererebi.wordpress.com
www.gilgamish.org/printarticle.php
www.alrafdeenmusic.com
www.kurdtalk.net
www.alhayat.com
www.genocidekurd.com
بابەتی زیاتر