له‌ عیراق 41 تووشبووی‌ تری‌ كۆرۆنا مردن

  2021-04-29 18:15      68 جار بینراوە        کۆمێنت
41 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ عیراق ژماره‌ی‌ مردن به‌ كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵكشان‌و له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 41 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌‌ 21ی‌ نیسان، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 6926 تووشبووی کۆڕۆنا و 41 گیان لەدەستدان بەهۆی پەتاکەوە تۆمارکراوە.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 7360 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌ كۆرۆناوه‌ له‌ عیراق تووشی‌ په‌تاكه‌ بوون گه‌یشته‌ یه‌ك ملیۆن‌‌و 58 هه‌زار و 794 كه‌س.

سه‌رچاوه‌: وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌ی‌ عیراق
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو