هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە

  2021-05-01 15:39      58 جار بینراوە        کۆمێنت

لەماوەی ھەفتەی رابردوودا ھەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا رووی لەبەرزبوونەوە کردووە، بەشێوەیەك ویلایەتی نیویۆرک رۆژانە ٢٧٠ ھەزار بەرمیل نەوتی عیراقی ھاوردە کردووە.
لەڕاپۆرتی ھەفتانەی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکادا ھاتووە: تێکڕای ھاوردەکردنی نەوت لەھەفتەی رابردوودا لە ٩ وڵاتەوە ٥ ملیۆن و ٧٢٨ ھەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە، ئەم ژمارەیەش بەراورد بەھەفتەی پێشووتر ١ ملیۆن و ٢٣٥ ھەزار بەرمیل زیاترە.
راپۆرتەکەی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکادا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەمریکا رۆژانە بەتێکڕایی ٢٧٠ ھەزار بەرمیل نەوتی لەعیراق ھاوردە دەکات.
زیادبوونی ھەناردەی نەوتی عیراق بۆ ٢٧٠ ھەزار بەرمیلی رۆژنە دوای ئەوە دێت ھەفتەی رابردوو ھەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا تەنھا ٣٤ ھەزار بەرمیل بوو لەڕۆژێکدا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو