مان سیتی تەنها پێویستی بە2 خاڵە

  2021-05-01 18:34      55 جار بینراوە        کۆمێنت

یانەی مانچستەر سیتی تەنها پێویستی بەدوو خاڵە بۆ بوون بەپاڵەوانی پریمەر لیگ و لەئەگەری دۆڕاندنی مان یونایتد سبەی سیتی دەبێتە پاڵەوان.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ مان سیتی بەرامبەر یانەی كریستاڵ پاڵاس یاری كردو توانی بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرمبەر یارییەكە بباتەوە، گواردیۆلا لە ١١ یاریزانی رابردوو كە بەرامبەر پاریس یارییان كرد، پشووی بە هەشتیان دا بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس و بەپێكهاتەی دووەمەوە بەشداری كرد.
ئاواش دوو بە سفر سەركەوتنی بەسەر كریستاڵ پاڵاس بەدەستهێناو تەنها پێویستی بە دوو خاڵە بۆ ئەوەی نازناوی پریمەرلیگ مسۆگەر بكات، ئەگەریش سبەی مان یو بە لیڤەرپوڵ بدۆڕێت ئەوا راستەوخۆ مان سیتی دەبێتە پاڵەوان.
ئەگوێرۆ و فیران توریس دوو گۆڵەكەی مان سیتیان كرد.
لەئێستادا سیتی بە80 خاڵ پلەی یەكەمی ریزبەندیی گرتووەو بە13 خاڵ لەپێش مان یونایتدی دووەمەیە، بەڵام یونایتد یارییەك كەمتری كردووە.
لەفەیسبووكی رەوەز ئەحمەد وەرگیراوە....


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو