یەکێتی و گۆڕان هاوپەیمانێتیان لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق تۆمارکرد

  2021-05-01 22:53      143 جار بینراوە        کۆمێنت

هاوپەیمانێتی یەکێتی و گۆڕان بەناوی  "هاوپەیمانی کوردستان" تۆمارکراوەو لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی هاوپەیمانیەتییەکە دەبێت.

د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبەت بە(PUKNOW)ی راگەیاند: هاوپەیمانێتی یەكێتی و گۆڕان بەناوی هاوپەیمانی كوردستان تۆماركراوەو لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرۆكی هاوپەیمانیەتییەكە دەبێت، وتیشی: هاوپەیمانێتییەكە یەك لۆگۆی هاوبەشی دەبێت.
باسی لەوەشكرد، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەیەك لیست لەهەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەشداردەبن.
روونیشیكردەوە، هاوپەیمانی كوردستان لێكتێگەیشتنی لەگەڵ یەكگرتوو كۆمەڵ هەیەو سەركردایەتی نوێی یەكێتی و هاوسەرۆكانی یەكێتی وەك پەیمانیان دابوو بەڵێنەكەی دەباتەسەرو هەوڵدەدات لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەنگییەك هەبێت، كەئەمەش داواكاری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو