پادشای سعودیە زنجیرەیەك گۆڕانكاری لە حكومەتی وڵاتەكەیدا ئەنجام دەدات

  2021-05-03 10:08      112 جار بینراوە        کۆمێنت

پادشای سعودیە لە چەند فەرمانێكدا بڕیاریداوە، بە دانانی سوڵتان بن سەلمان بن عەبدولعەزیز وەك راوێژكاری پادشای سعودیە بەپلەی وەزیرو لەرێگەی 8 فەرمانەوە گۆڕانكاری لە ژمارەیەك پۆستی حكومەتی وڵاتەكەیدا ئەنجامدا. 
سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای سعودیە لە چەند فەرمانێكدا بڕیاریداوە بە دانانی سوڵتان بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، وەك راوێژكاری پادشای سعودیە بەپلەی وەزیرو هەروەها ناوبراو دەبێتە ئەمینداری دامەزراوەی مەلیك سەلمان بۆ كاری خێرخوازی.
هەروەها، ئەندازیار عەبدوڵا بن عامر، وەك سەرۆكی دەستەی سعودیە بۆ لێكۆڵینەوەی گەردونی و فەیسەڵ بن فازڵ وەك وەزیری ئابوری و پلاندانان دەستنیشان كراون. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو