ئێران و سعودیە هەوڵی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانیان دەدەن

  2021-05-03 11:21      72 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گۆڕینی لێدوان و هەڵوێستەكانی سعودیە بەرامبەر بە ئێران یارمەتیدەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی بارگرژییەكان.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێكدا رایگەیاند، گۆڕینی لێدوان و هەڵوێستەكانی سعودیە بەرامبەر بە ئێران یارمەتیدەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی بارگرژییەكان، ئەوەش تەنها بە كردار دەبێت بۆ ئەوەی بەرەو پێشچون لە پەیوەندیەكان روبدات. 
محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا كە ئێوارەی 27ی ئەم مانگە پەخشكرا، رایگەیاند، سعودیە هیوای ئەوە دەخوازێت وەك وڵاتێكی دراوسێ پەیوەندی باش لەگەڵ ئێران دروست بكات، بەڵام  كێشە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە هەیە و حكومەتی ریاز لەگەڵ هاوبەشەكانی كار بۆ چارەسەركردنیان دەكات.
لێدوانی بەرپرسانی ئێران و سعودیە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوانیان لەكاتێكدایە كە پێشتر چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی باسیان لە نێوەندگیری عیراق كردووە، بۆ دانوستانی راستەوخۆ لە نێوان هەردوو دەوڵەتدا.
.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو