حەلبوسی سەردانی هەولێر دەكات

  2021-05-03 11:30      86 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی پەرلەمانی عیراق سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆببێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 3-5-2021، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دۆخی سیاسی، ئابوری، پرسی هەڵبژاردنەكان و ئاسایش تاوتوێ بكات.
سەردانەكەی حەلبوسی لەكاتێكدایە 29ی ئەم مانگەش سەرۆك كۆماری عیراق،  سەردانی هەولێری كردو زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ئەنجامداو، لەكۆبونەوەكاندا جەخت لەسەر پێویستیی تێپەڕاندنی ناكۆكی و ململانێكان و گفتوگۆ و لێكگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا كرایەوە.  

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو