وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

  2021-05-03 15:43      163 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێم لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست puknow كەوتووەو ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكانی ھەرێمی كردووە، میكانیزمی ھەژماركردنی نمرەكانی ئەم ساڵی دیاریكردووە.
لە یەكێك بڕیارەكانی وەزارەتەكەدا هاتووە، قۆناغی ( 1 تا 3 )ـی بنەڕەتی بەردەوام دەبن لە خوێندنی ناو پۆل، دەبێت هەرچوار نمرەی هەڵسەنگانیان هەبێت بە رەچاو كردنی ئەوەی چوارەم هەڵسەنگاندن لە كاتی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ دابنرێت كە لە 22-06-2021 ئەنجام دەدرێت،
لە بڕیارێكی دیكەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، سەبارەت بە پۆلەكانی (1 تا 11) كە بەردەوام دەبن لە ناوپۆل، كە پێویستە نمرەكانی هەڵسەنگاندنی یەكەم (10نمرە) تاقیكردنەوەی نووسینەكی (20 نمرە) و هەڵسەنگاندنی دووەم (10نمرە) ئەنجام بدەن و تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ (60نمرە) لە  22-06-2021 ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو