عیراق ئیدانەی لێدوانەكەی وەزیری ناوخۆی توركیا دەكات

  2021-05-03 21:59      157 جار بینراوە        کۆمێنت

عیراق لەبارەی سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ خاکی وڵاتەکەی یاداشتێکی ناڕەزایی ئاراستەی تورکیا دەکات و ئیدانەی لێدوانەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیاش دەکات لەبارەی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەبارەی سەردانەکەی خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا بۆ سنوری زاب لە بادینان بەبێ ھەماھەنگ و وەرگرتنی رەزامەندی بەغدا بانگھێشتی رێکخەری  باڵیۆزخانەی تورکیای کردووەو یاداشتێکی نارەزاییەتی داوەتێ و تیایدا سەردانی وەزیری بەرگری تورکیای بەپێشلێکردنی سەروەری خاکی عیراق و ناڕەوا لەقەڵەم داوە.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە یاداشتەکەدا لێدوانی سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناخۆی تورکیاشی ئیدانە کردووە لەبارەی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی لەچیای مەتین لەسنووری بادینان و ھەموو دەستوەردانێکی سوپای تورکیاشی لەناو خاکی عیراق رەتکردووەتەوەو رایگەیاندووە: چارەسەری تاکلایەنەی سەربازی تورکیا کێشەکان چارەسەرناکات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو