كەركوك...داعش هێرش دەكاتەسەر لیوایەكی حەشدی شەعبی

  2021-05-03 23:25      112 جار بینراوە        کۆمێنت

داعش لەباشووری كەركوك پەلاماری خاڵێكی حەشدی شەعبی داو بەهۆیەوە كوژراو برینداری لێكەوتووەتەوە.
ئەمشەو (3/5/2021) لەنزیك گوندی بەشیر لەباشووری پارێزگای كەركوك تیرۆرستانی داعش پەلاماری خاڵێكی سەر بەلیوای 16ی حەشدی شەعبیانداوەو بەپێی زانیارییەكان لەئەنجامی پەلامارەكەدا كوژراوێك و سێ بریندار لەڕیزی حەشدی شەعبی هەیە.
پەلامارەكەی ئەمشەو لەكاتێكدایە كە لەچەند شەوی رابردووشدا لەسنووری پردێ پەلاماری سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەیانداو بەهۆیەوە شەهیدو برینداری لێكەوتەوە.
ماوەیەكە لەناوچە دابڕێنراوەكان بەهۆی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عیراقییەكاندا جموجۆڵی تیرۆستانی داعش بەتایبەت لەسنووری كەركوك زیادیكردووە.
لەPUKmedia وەرگیراوە

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو