عیراق... زیاتر لەسێ هەزارو 500 كاندید ركابەری بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی دەكەن

  2021-05-04 00:24      76 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ژمارەی ئەو كەسانەی خۆیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرادەكات، كەزیاتر لە3 هەزار كاندیدن.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: كۆی گشتی ژمارەی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق (3523) سێ هەزارو پێنجسەدو بیست و سێ كاندیدن، لەو ژمارەیەش (2560) كاندیدیان لەڕەگەزی نێرن و 963 كاندیدیش لەڕەگەزی مێن، دەشڵێت: لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق 886 كاندیدی سەربەخۆی هەن و 1634 كاندیدیش سەر بەحزبەكانن و 1002 كەسیش كاندیدی هاوپەیمانییەكانن.
روونیشیكردووەتەوە، ژمارەی كاندیدەكانی هەرێمی كوردستان 146 كاندیدن و لەو ژمارەیەش 33یان كاندیدی سەربەخۆن و 84یان كاندیدی حزبەكانن و هاوپەیمانییەتییەكانیش 29 كاندیدیان هەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ژمارەی كاندیدەكانی پارێزگای هەولێر 53 كاندیدەو پارێزگای سلێمانی 65 كاندیدو پارێزگای دهۆكیش 28 كاندیدی هەیە.
بڕیارە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامبدرێت و كاندیدانی عیراق ركابەری بۆ 329 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو