وەزارەتی پەروەردە: مامۆستا و خوێندكار ناچار ناكرێت بە وەرگرتنی ڤاكسین

  2021-05-04 09:40      81 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی پەروەردەی عیراق، تا ئێستا هیچ بڕیارێك یاخود نیازێكیان نیە كە خوێندكار و مامۆستایان ناچاربكەن كە ڤاكسینی كۆرۆنا بەكاربهێنن.  
حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، وەزارەتەكەی ئاگادارییەكی فەرمی لە وەزارەتی تەندروستیەوە پێگەیشتووە،  كە تەواوی ستافی پەروەردە بە خوێندكارو مامۆستا و فەرمانبەرانەوە پێویستیان بەوەرگرتنی ڤاكسین هەیە. 
وتیشی، پسپۆڕانی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەكان بە شێوەی بەردەوام باس،  لە دۆخی پەروەردەیی و كاریگەریی پەتای كۆرونا دەكەن، تا ئێستاش هیچ بڕیارێك یاخود نیازێكیان نیە كە خوێندكار و مامۆستایان ناچاربكەن كە ڤاكسینی كۆرۆنا بەكاربهێنن، كاریش دەكەین بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی لەناوەندەكانی خوێندن، بەتایبەت لەكاتی ئامادەبوونی خوێندكاران لەناو پۆل و وانە وتنەوەدا.  

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو