نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە

  2021-05-04 10:21      150 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەبەرزی مایەوە و هەر بەرمیلێك نەوتی جۆری برێنت بە 67.44 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا. 
بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوت بەرێژەی 0.12 دابەزینی بەخۆوە بینی و گەیشتە 67.44 دۆلار، نرخی نەوتی تەكساسی ئەمریكاش بەرێژەی 0.11% دابەزی و گەیشتە 64.38 دۆلار، مانەوەی نرخی نەوتی خاوی تەكساس هۆكاری سەرەكیە بۆ رێگریكردن لە زیاتر دانەبەزینی نرخ لە بازاڕەكاندا. 
شارەزایانی ئابوری پێیانوایە بڕیارەكانی رێكخراوی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت رێگربووە لەوەی نرخی نەوت دابەزێت، باشتربوونی دۆخی چەند وڵاتێك دوای چڕكردنەوەی هەڵمەتەكانی كوتان دژی كۆرۆنا كە پێشبینیدەكرا نرخەكە زیاتر بەرزبكاتەوە. 

.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو