ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: داعش مەترسیەكانی تەواو نەبوون

  2021-05-04 10:41      47 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، داعش وەكو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی تەواو نەبوە و كۆتایی نەهاتوە وردە وردە خۆی ڕێكدەخاتەوە، لەبەرئەوەیە لێپرسراوانی باڵای هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە داوای چالاككردنی ئەو ڕێككەوتنانەی تر دەكەن كە پێشتر كراون.  
فەریق ڕوكن جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەدیدارێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا رایگەیاند، یەكێك لە بڕیارەكانی كۆبونەوەكانی پێشتری نێوان هەردوو لیژنەی باڵای هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق بوو، كە دەبێت لەهەمو ناوچەكانی ناكۆكی بەتایبەتی سەڵاحەدین و دیالە كەركوك و هەولێر و موسڵ هێڵی هاوبەشی بەرگری هەبێت لەنێوان هەردوولا، بەڵام هەنگاو نەنراوە بۆ جێبەجێكردنی ئەم بابەتە، لەبەرئەوەیە لێپرسراوانی باڵای هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە داوای چالاككردنی ئەو ڕێككەوتنانەی تر دەكەن كە پێشتر كراون
وتیشی، لایەنی عیراقی لیژنەی باڵای هەماهەنگی سەربازی و ئەمنی پێشتر جدی نەبوون بەهۆی بوونی كێشە لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی عیراق، بەهۆی ئەوەی كێشەی سیاسی لەناو خودی عیراقدا هەیە، بابەتە سەربازییەكان بەلارێدا دەبرا فشاری سیاسی هەبوو لەعیراق كە ئەمە جێبەجێنەكرێت، دەبێت ئەو فشارە سیاسیە لاببرێت لەبەرئەوەی هەڕەشەی داعش هەیە، كاروباری ئەمنی و سەربازی جیابكرێتەوە لەكاروباری سیاسی. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو