ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی دەكات
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە

  2021-05-04 10:45      88 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەردانی شاری سلێمانی بكات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا كۆبوونەوەی جیا جیا ئەنجامبدات.
كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بەردەوامە سەبارەت بەهەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عیراق، هەروەها تاوتوێكردنی پرسی دەستوری هەرێمی كوردستان، بڕیاریشە ئەمڕۆ نێجیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بگاتە شاری سلێمانی، وەك پێشبینی دەكرێت سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆلای یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت لەسلێمانی.
سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی لەكاتێكدایە كە دوێنێ سەرۆكی هەرێم لەگەڵ كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامیدا كۆبۆوەو پرسی دەستوری هەرێمی كوردستان بابەتی سەرەكیی گفتوگۆكان بووە،  جگە لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق.
بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكان لەو دیدارانەدا جەخت لەگرنگی بەردەوامی كاری پێكەوەیی و هەوڵدانی هەمەلایەنەی لایەن و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان لە‌پێناو یەكڕیزی و تەباییدا كراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو