پۆستەبەری رێكخراوی داعش لەكەركووك دەستگیر كرا

  2021-05-04 11:13      68 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف

لە هێرشێكی داعشدا لەباشووری كەركووك، چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژراو دووی دیكەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكانی PUKnow، شەوی رابردوو، ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشییان كردە سەر بنكەیەكی حەشدی شەعبی لەگوندی بەشیری سەر بەناحیەی تازەخورماتوو، لەئاكامدا چەكدارێكی حەشد كوژراوەو دووی دیكەش برینداربوون.
لەلایەكی دیكە لەگوندی تاموڕ لەناوچەی وادی شای، سەربە قەزای داقوق، بەهۆی پێكدادان لەگەڵ ژمارەیەك چەكداری داعش، دوو سەربازی سوپای عیراق برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراق رایگەیاند، پۆستەبەری رێكخراوی داعشیان لەناوچەی "زاب"ی قەزای حەویجەی پارێزگای كەركووك دەستگیر كرد.
هەواڵگری سەربازی عیراق لەبەیاننامەیەكدا روونیكردەوە، تۆمەتبارێكیان بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری لەناوچەی "زاب" لەقەزای حەویجەی كەركووك دەستگیركردووە كە وەك پۆستەبەر كاری كردووە لەنێوان شانە نووستووەكان و حەشارگەی چەكدارانی داعش.
ئاماژەی بەوەش كرد، هێزی (14)ی هەواڵگری سەربازی و هێزی یەكی لیوای پیادە، توانیان تۆمەتبارەكە لەناوچەی دیاریكراو دەستگیربكەن و بەپێی ماددەی (4)ی تیرۆر رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو