نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا

  2021-05-04 11:34      174 جار بینراوە        کۆمێنت

نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەھلییەكان لە ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی (نیسان/4)ی 2021 بە‌ 38 دینار دیاریدەكرێت.  
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەكان، لەسەر بنەمای‌ نرخی سوتەمەنی لە ‌بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی نیسان، بە 38 دینار بۆ یەك كاتژمێر ئەمپێڕ كاركردن دیاریكرد.
ئەوەشی رونكردەوە، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لەنێوان (50-70) كاتژمێرە، بەمەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ ئەو مانگە لە نێوان 2.000، بۆ 25.000دینار دەبێت، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدەی گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێ.
هەروەها، خشتەی كارپێكردن و دابینكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ مانگی ئایار تا كۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز، پێدانی كارەبای موەلیدە لەكاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بۆ كاتژمێر 4:00ی بەرەبەیان دەبێت، لەو ماوەی دیاریكراوە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلدە ئەهلییەكان لەماوەی 10 خولەكدا كاریان پێبكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو