وەرگرتنی پارەی ئاو گۆڕانكاریی تێدا دەكرێت

  2021-05-04 13:17      251 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەرێمی كوردستان هەمواركردنی رێنمایی تایبەت بە بەستن و خوێندنەوەی پێوەری ئاوی خواردنەوەی راگەیاند، بەو پێیەش وەرگرتنی پارەی ئاو گۆڕانكاریی تێدا دەكرێت.
بەپێی رێنماییە هەمواركراوەكان كە دەست PUKnow كەوتووە تێیدا هاتووە كە هەر هاوبەشێكی ئاو مانگانە زیاتر لە 45 هەزار دیناری بۆ بێتەوە، 45 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.
هەروەها بۆ شوێنەكانی نیشتەجێ بوون و پڕۆژەكان بۆ هەر مەتر سێجایەك تا پێنج مەتر سێجا پەنجا دینار دیاریكراوە، لەپێنج بۆ 15 مەتر 150 دینار، لە 15 تا 30 مەتر 300 دینار، 30-60 مەتر 450 دینار، 60 بەسەرەوە 600 دینار.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو