دادگای پێداچوونەوەی هەرێم سزای رۆژنامەنووسانی بادینانی پەسندكرد

  2021-05-04 14:09      84 جار بینراوە        کۆمێنت

دەستەی سزای دادگای پێداچوونەوەی هەرێم كە لە پێنج دادوەر پێكدێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندكردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی بادینانی پەسندكرد كە 6 ساڵ زیندانیكردنە بۆ هەر یەكێكیان.
ئاسۆ هاشم، پارێزەری خۆبەخشی حوكمدراوانی بادینان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 4-5-2021، دادگای پێداچوونەوەی هەولێر، بەدۆسیەی چالاكوانە سزادراوەكانی بادیناندا چووەوەو سزاكەی پەسندكرد كە 6 ساڵ زیندانیكردنە.
لەبارەی دۆسیەی مامۆستا بەدەل بەرواریش ئاشكرایكرد، دۆسیەكەی لەدادگاوە گەڕێندرایەوە بۆ لێكۆڵینەوە، ئێستا چاوەڕێی دیاریكردنی رۆژی دادگاییكردنەكەی دەكەین.
رۆژی 16ی شوباتی 2021 لە كۆی زیاتر لە 70 دەستگیركراوی بادینان، دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر لەدووەم دانیشتنی دادگاییكردنی دەستگیركراوانی بادینانی بەشەش ساڵ زیندانی سزادا، ئەوەش لەلایەن بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان و بەرپرس و رێكخراوەكان و چالاكوانان رووبەڕووی رەخنە بۆوە.
هەمان ئەو رۆژە پارێزەری حوكمدراوەكان رایگەیاند، بڕیارەكە نادادیەو تووشی شۆكی كردین، تۆمەتەكان نەسەلمێنراون و تانە لەبڕیارەكە دەدەین بۆ راستكردنەوەی ناحەقییەكە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو