وەزارەتی نەوت: هەرێم هیچ داهاتێكی نەوتی رادەستنەكردووە

  2021-05-04 14:29      103 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، تا ئێستا هەرێمی كوردستان هیچ داهاتێكی نەوتی رادەستنەكردوون كە بەپێی یاسای بودجە پێوەی پابەندكراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4-5-2021، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، وەزارەتی نەوت تا ئێستا هیچ بڕە داهاتێكی نەوتی هەرێمی رادەستنەكراوە لەچوارچێوەی بەندەكانی پڕۆژەی بودجەدا. وتیشی: حكومەت تانەی لەچەند ماددەیەكی پڕۆژەی بودجە داوە.
لەپڕۆژەی بودجەی عیراقدا، هەرێم پابەندكراوە بەوەی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكات لەگەڵ نیوەی داهاتە فیدراڵییەكان، لەبەرانبەر وەرگرتنی پشكەكەیدا كە بەنزیكەی 12 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.
كۆی بەرهەمی نەوتی هەرێم لەبودجەی عیراقدا بە 460 هەزار بەرمیل نەوت دیاریكراوە، دوای لێدەركردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت، داهاتی 180 هەزار بەرمیلی بۆ دەمێنێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەرێم بە 10 دۆلار نەوت كەمتر دەفرۆشێت پێویستە نەوتێكی زیاتر بفرۆشێت بۆ ئەوەی داهاتی 250 هەزار بەرمیل پڕبكاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو