هۆشداری لەداڕمانی نرخی نەوت دەدرێت

  2021-05-04 15:10      162 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی نەوتی عیراق هۆشداریدا لەداڕمانی نرخی نەوت بۆ كەمتر لە 10 دۆلار، بەهۆی پابەندنەبوون بەڕێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەوە.
ئەمڕۆ 4-5-2021، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك پڵەسەوە داهاتی عیراقی لەفرۆشی نەوت، دوو هێندە بەرزكردۆتەوەو گەیشتۆتە شەش ملیار دۆلار.
ئاشكراشیكرد،پابەندنەبوون بەو رێژەیەی كە دیاریكراوە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەو وڵاتانەوە، دەبێتە هۆكاری دووبارە زۆربوونی بەرهەمەكە لەبازاڕەكانی جیهاندا كە ئەوەش وادەكات جارێكی تر نرخەكەی دوچاری داڕمان بێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق داوای لەوڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت كردووە پابەندی پشكی خۆیان بن و زیاد لەو پشكەی كە بۆیان دانراوە نەوت نەخەنە بازاڕەكانی جیهانەوە، چونكە خستنەڕووی زیاتر وادەكات خواست لەسەر نەوت كەمبكات كە ئەوەش مەترسی ئەوەی لێدەكەوێتەوە كە نرخی یەك بەرمیل نەوت كەمتر بە 10 دۆلار بفرۆشرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو