مستەفا كازمی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیرێكی پەسەندكرد

  2021-05-04 17:13      79 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆك وەزیرانی عیراق پاش كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندی دا لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عیراق. 
پێشتر سەرچاوەیەكی ئاگادار بە PUKnowی راگەیاند كە لەمیانەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا كە تێیدا راسپاردەكانی تایبەت بەلیژنەی لێكۆڵینەوە لەسوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب پەسەندكرا، حەسەن تەمیمی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی رادەستی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە.
ئەمڕۆ سێشممە 3ی ئایاری 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەبارەت بەڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب كۆبوونەوەو لەكۆبوونەوەكەدا، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشكردو دواجار كازمی پەسەندیكرد.
بەهۆی ئەوەی لەدرەنگانێكی شەودا بۆری ئۆسجینی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب تەقییەوە، 82 كەس گیانیان لەدەستداو 110 كەسی دیكەش برینداربوون.
بەپێی بڕیارێكی دیكە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەغدا لەپۆستەكەی لادەبرێت، وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغدا دەگەڕێنرێنەوە سەر كارەكانیان.
هەر بەپێی بڕیارەكان، وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەكان پابەند دەكرێن بەجێبەجێكردنی سیستەمی سەلامەتی نەخۆش و یاریدەرەكانیان و ئەوانەی سەردانیان دەكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو