مینحەی مانگانە بۆ زیندانی سیاسی خەرجدەكرێت

  2021-05-04 17:52      140 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم ئاشكرای كرد، مینجەی مانگانەی زیاتر لە 600 زیندانی سیاسی بەردەوام دەبێت بەمەرجێك هیچ مینحەو مووچەیەكی تریان نەبێت.
ئەمڕۆ 3ی ئایاری 2021، عەبدوڵای حاجی محمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بڵاویكردۆتەوە، پاڵپشت بەفەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پاش وردبینی و پێداچوونەوە بەلیستەكانی زیندانیكراو و گیراوی سیاسی بڕیاردرا بە بەردەوامبوون و خەرجكردنی مینحەی مانگانە، وەك وەجبەی یەكەم بۆ 639 زیندانی سیاسی.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو زیندانییە سیاسیانە ماوەی 10 ساڵی مینحەیان تەواوكردووەو هیچ مووچەیەكی تریان نییە، وتیشی: لیژنەكانی چاكسازی بەردەوام دەبن بۆ پێداچوونەوە بەلیستەكانی زیندانی كراو و گیراوی سیاسی تا ئەو كەسانەی شایستەن بەپێی یاساو رێنماییەكان مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج بكرێت.
بەپێی فەرمانە وزارییەكە، پێویستە هەریەكێك لەوانە لەڕێگەی بایۆمەتری و بەڵێننامەی دادنوسەوە بیسەلمێنێت كە هیچ مووچەو مینحەیەكی تری نییە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عیراق.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو