حكومەتی عیراق 10 رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی سەرانسەری راگەیاند

  2021-05-04 18:47      67 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی دا لەسەر پێشنیاری لیژنەی باڵای تەندروستی كە بۆ ماوەی 10 رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی گشتی رابگەیەنرێت، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا وادەی جێبەجێكردنی بڕیارەكەش لەنێوان 12ی ئایار (پێش جەژن) بۆ 22ی ئایاری 2021 دیاری كراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4-5-2021، نوسینەگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، بەمەبەستی بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆناو جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی، ئەنجومەنی وەزیران لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاری داوە بۆ ماوەی 10 رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرانسەری عیراقدا بسەپێنێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارەكە لە 12ی ئایارەوە تاوەكو 22ی ئایار بەردەوام دەبێت، هاوكات بڕیارەكە هەموو شوێنە گشتییەكان، موڵەكان، خواردنەگەكان، كافیتریاكان، هۆڵەكانی سینەما، هۆڵی ئاهەنگەكان، مەلەوانگەكان و هۆڵەكانی وەرزش ولەش جوانی دەگرێتەوە.
جەخت لەوەش كراوەتەوە كە لەماوەی قەدەغەكدا بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت بەهیچ كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی یاخود كۆمەڵایەتی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو