چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی‌ بنكه‌ی‌ عه‌ین ئه‌سه‌د كرا

  2021-05-04 21:04      70 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ بنكەی سه‌ربازی‌ عەین ئەسەد

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی‌ ئایار، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی‌ بنكەی سه‌ربازی‌ عەین ئەسەد كرا كه‌ ھێزەكانی ئەمەریكای تێدایە.
له‌و باره‌یه‌وه‌ سەرچاوەیەكی سەربازی رایگەیاند: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كە ھێزەكانی سوپای ئەمریكای‌ لێیه‌ به‌چه‌ند مووشه‌كێك بۆردومانكرا.
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌  مووشەكەكان لە گۆڕەپانێكی چۆڵی ناو بنكە سه‌ربازییه‌كه‌ كەوتوونەتە خوارەوە و كەسی نەپێكاوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كرا لە سنووری‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین له‌ باكووری بەغدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو