داعش هێرشی كردە سەر پۆلیسی نەوتی كەركوك

  2021-05-05 09:20      122 جار بینراوە        کۆمێنت

درەنگانی شەوی رابردوو، روبەڕوبونەوەی توند لەنێوان هێزەكانی پۆلیسی نەوت و چەكدارانی داعش رویداوە، لە ناوچەی بای حەسەنی رۆژئاوای دوبز.  
سەرچاوەیەكی ئەمنی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر پۆلیسی نەوت، لە بای حەسەن لە رۆژئاوای دوبز، لەئەنجامی روبەڕوبونەوەی نێوان هەردوولاش، پۆلیسێك كوژرا كە بەرەگەز عەرەبە، هەروەها سێ پۆلیسی دیكەش بریندار.
ئاماژەی بەوەشكردووە، روبەڕوبونەوەی توند لەنێوان هێزەكانی پۆلیسی نەوت و چەكدارانی داعش رویداوە، پاش گەیشتنی هێزێكی دیكەی ئەمنی لەشاری كەركوكەوە بۆ قەزای دوبز، چەكدارەكانی داعش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون. 
هەر شەوی رابردوو، بەهۆی زیادبوونی جموجۆڵی چەكدارانی داعشەوە، سەرجەم هێزە ئەمنیەكانی كەركوك خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو