سێ كاندید پێشكەشی كازمی دەكرێت بۆ جێگرتنەوەی پۆستی وەزیری تەندروستی

  2021-05-05 09:47      201 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ چوارشەممە 5-5-2021، لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، سێ كاندید پێشكەش دەكەن بۆ جێگرتنەوەی محەمەد تەمیمی، وەزیری تەندروستی كە دەستی لەكاركێشایەوە.
جەواد موسەوی، ئەندامی لیژنەكە لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەو كاندیدانەی پێشكەشی دەكەن بەدور دەبن لەپشك پشكێنەو ئامانج لێی هەستانەوەی كەرتی تەندروستییە، هاوكات لیژنەی تەندروستی سورە لەسەر دیاریكردنی كەسانی پسپۆڕ لەزوترین كاتدا كە دەخرێنە بەردەم سەرۆك وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەری.
لەمیانەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا كە تێیدا راسپاردەكانی تایبەت بەلیژنەی لێكۆڵینەوە لەسوتانی نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" پەسەندكرا، حەسەن تەمیمی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی رادەستی كازمی كردووە.
ئەمە لەكاتێكدایە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق دوێنێ 4-5-2021، رەزامەندی دا لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عیراق.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو