هاوسەرۆكانی یەكێتیی و رێكخەری كۆشكی سپی، بۆ پرسێكی گرنگی نێوان هەردوولا كۆدەبنەوە

  2021-05-05 14:52      270 جار بینراوە        کۆمێنت

هەریەك لەهاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفەریقا كۆدەبنەوەو چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن.
بەپێی زانیارییەكانی PUKnow، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 5-5-2021، هەریەك لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و برێت مەكگۆرگ رێكخەری كۆشكی سپی، بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفەریقا، لەشاری هەولێر كۆببنەوەو چەند پرسێكی گرنگی نیوان هەردوولا تاوتوێ بكەن.
برێت مەكگۆرك بەسەرۆكاتی وەفدێكی ئەمەریكی لەعیراقەو دوێنی لەبەغدا چاوی بە بەرپرسانی باڵای عیراق كەوت و سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو