ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان چین و عیراق كەمیكردووە

  2021-05-05 16:12      91 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و عیراق لەساڵی 2020-دا كەمیكردووە بۆ 30 ملیار دۆلارو بەرپرسانی ئەو وڵاتەش هۆكارەكەی بۆ بڵاوبوونەوەی كۆرۆناو دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5-5-2021، خو چۆن، راوێژكاری بازرگانی لەباڵیۆزخانەی چین رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بارزگانی نێوان عیراق و چین لەساڵی 2020-دا 30 ملیارو 200 ملیۆن دۆلاربووە، بەراورد بەساڵی 2019-ش كەمیكردووە كە 53 ملیارو300 ملیۆن دۆلار بووە، هۆكارەكەشی بۆ دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، چین لەساڵی رابردوو 60 ملیۆن و 120 هەزار تۆن كە دەكاتە 422 ملیۆن و 940 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردەكردووە، لەو بڕەش رێژەی 11%-ی نەوتی عیراق بووە.
خو چۆن باسیلەوەشكرد،  لەماوەی 15 ساڵی رابردوودا كۆمپانیا چینیەكان كاریان لەكێڵگە نەوتیەكانی عیراق كردووەو لەو ماوەیەشدا بەبڕی زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار پرۆژەی خێرخوازییان ئەنجامداوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو